شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: وەسیەت سەرناو: شێعری ڕادەستی سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین دڵ لەوە زیرەک ترە تێنەگات هەستی چیە تێنەگات کە چی دەڵێت یاخۆ کە مەبەستی چیە ئەو گوڵەی پەروەردە بێ نابێ تێکەڵ بۆنەکەی گوڵ لە گوڵدان کوا دەزانێ ژینی سەربەستی چیە شاخەوان لوتکە دەناسێ و ڕێگەکەی ناسراوەیە وا بەڵام لە ئاستی شیو نازانێ بست بستی چیە هەر کەسێک ساویلکە بێ گوێ لە لایەن ناگرێت نە گرینگە لایەکەی ڕووی چیە و ئاستی چیە بۆ ژیانی بێ درۆ هەوڵی زۆری پێ دەوێ ئەو کەسەی دینی هەبێ نازانێ کە مەستی چیە سەر لێ شێواوی مرۆڤ زامەکەی شێرپەنجەیە بۆی گرینگ نییە کاتەکان یا درۆ و ڕاستی چیە زامی پێنووس کوا دوریە غەمی لێنووسی هەیە نوسەری تەنیا دەزانێ شێعری ڕادەستی چیە ++++++++++++++++++++++