شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: وەسیەت سەرناو: زاڵم و زەواڵ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین کە شەو درێژ و تاریک و ڕەش بوو کە شەختە و سەهۆڵ بۆ شەوت بەش بوو نەویدێک هەیە لە داهاتوو دا چرکە قیاسە لە درەنگ و زوو دا هەرگیز لە ژیان نەبین بێ هیوا بەشەر تا مابێ زۆر شتی دیوە بە سەبر گرتن مێژو سەلماندی هەرچی زاڵم بو ئەجەل فەوتاندی ئەو جەستە گەورەی ئاغایی دەکرد کرم لە نێو خاک بەش بەش لەشی برد کرم کە جەستەی مرۆڤی پێبوو بۆخۆی بوە خواردنی جەنابی مێروو مێروو کە جەستەی کرمی ڕاکێشا کۆتر بە دندووک گیانی وی کێشا کۆتری قیت و بە زاهیر وریا ژێر چنگی هەڵۆ نەکەوتە فریا هەڵۆ کە پاشای بەرزی ئاسمانە بە چنگی قڕژاڵ بەشی خنکانە پێست ڕەقی لاق ورد دەست شێوە چنگاڵ لە ئاو بۆ ماسی تەعامە قرژاڵ ماسیش هەر چەندە لووس و خێرا بێ ئاخر ئەسیری ماسی گر دەبێ یاسای جیهانە کە هەتاکوو سەر هیچ گیان لەبەرێک نابێ بە سەروەر هەر زاڵمێکی خوێن مژی قەدار زەواڵی هەیە لە کاتی خۆی دیار کات تێدەپەڕێت بە بێ گومانی کاتژمێر قسە دەکا بە بێ زمانی دوای زستانی سارد بەهاری گەش دێ ڕۆژی گەرم و ڕوون دوای شەوی ڕەش دێ ++++++++++++++++++++++