شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: شەونامەی شاعیرێکی تینوو سەرناو: پێناکەنم سەبارەت: (١٩٦٩ - کوردستان) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew پێناکەنم تا ئەو ڕۆژەی هەژارەکان مامزی خەندە ڕاو دەکەن بۆ لێوی لادێ و شارەکان. کە ئەوەم دی ئەوسا منیش وەکوو ئەوان وەکوو شنەی گوڵەگەنم؛ وەکوو ئارەقەی ناوچەوان لە ناخەوە پێدەکەنم... . پێناکەنم پێکەنینم هەرگیز نایێ تا بە چاوی خۆم نەبینم لە هەر لایێ لافاوی ئاگرپژێنی چەوساوەکان، ڕاستبوونەوە و یاخیبوونی دیل و ئەژنۆچەماوەکان؛ دەپچڕێنێ کۆت و زنجیر ڕادەماڵێ گەنجینەی خواپێداوەکان! کە ئەوەم دی ئەوسا منیش، گەرم؛ بەتاو بەستە دەڵێم. پێدەکەنم لەدیار کۆت و بەندی شکاو... ++++++++++++++++++++++