شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: وەسیەت سەرناو: باری خەفەت سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین کاتێک خۆشی باری بەست و لە دڵ ڕۆیی کاتێک کەسەر هەوڵی دا بۆ سەربەخۆیی تۆ ئەی مەرگ هەر نەهاتی جارێکی کەش کلو کلو ساردی زستان جەستەی گەرمی هەستی سڕمی چزاندەوە دڵۆپ دڵۆپ غەمی باران وشە وشەی شێعری تەڕمی تواندەوە بڵێی ئێستاش دڵی پیرم هەر وەکوو کاتی منداڵی شاگەشکە بێت بۆ ساز کردنی بووکە بەفرینە خەوی دار و کۆچی مەل لە ئەوینی دو کەس دەچێ کە لە قوڵایی دڵیان ڕا هاتنە لای یک دوای ماوەیێک لێک دابڕان جارێکی کەش مەرگ نەهات و سەرما هات جارێکی کەش باری خەفەت بە کوێرە ڕێگای دڵ داهات ++++++++++++++++++++++