شاعیر: شێرکۆ بێکەس
کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
سەرناو: خەم و خەم

- بەیانیت باش بەفری هاوڕێ! بۆ تەنیاییم چیت هێناوە؟ ! 
- خەمێک سپی! 
- نیوەڕۆت باش نمەی بارانی غەریبی! 
بۆ تەنیاییم چیت هێناوە؟ ! 
- خەمێکی تەڕ. 
ئێوارەت باش (با)ی بێ داڵدە! 
بۆ تەنیاییم چیت هێناوە؟ ! 
خەمێکی تیژ. 
- شەو باش باڵندەی تاریکی! 
بۆ تەنیاییم چیت هێناوە؟ ! 
- خەونێ، نەبەفری تیا ئەنوێ و
نە باران ونە(با)و
نە تەنیایی و
نە چاوەکانی شاعیرێ!

++++++++++++++++++++++