شاعیر: کامەران موکری کتێب: دیاری سەرناو: تینوومە سەبارەت: پێداچوونەوە: دیلان جبار ئەمڕۆ تینوومە... . زۆرم تینووە، هەر وەک بیابان لمی سوتاوم، تاسەی تاساوم، تینوون، بۆ نەختێک دڵۆپی باران سا دەی هەورەکەی ژیان، بارانێ ڕاماڵین پوشی نائومێدیی دڵ ــ خەندە و گریانێ ــ شۆڕشی لێشاو با هەستێ بەتاو بۆ سەر قەڵاکەی سەختی، دەروونی، سزا و نەبوونی... . دەرهێنێ لە بێخ ژاڵەی پەژارە، ژیانم تاڵە ئەمرۆ تینوومە هەر وەک بیابان ++++++++++++++++++++++