شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: تاقەجار ئەو سەرنجەی گرتتە چاومهێندەی نەبرد، وا هەستم کرد: چاوانم بوون بە دوو زنەی گوڵ و شیعر و لە بناری نێو چاوانما هەڵ ئەقوڵێن. ئەو دەستەی خستتە دەستمەوە هێندەی نەبرد وا هەستم کرد دەستەکانم بوون بە شەقامی تریفە و مەم و زینی پێدا ئەڕۆن. بۆ تاقە ماچی خوداییش من چی بڵێم؟ ! هەتا ئێستەیش وا هەست ئەکەم هەر ئەوجارە تاقە جار بوو لە توانەوەی ئەو ماچەدا من کێوی توور و من مووسا و خودام دیوە! ++++++++++++++++++++++