شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: شەونامەی شاعیرێکی تینوو سەرناو: هۆنراوەم ئاوزینگ دەدا سەبارەت: (١٩٧٢ - کوردستان) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew گەر حەز دەکەن سەرینی مناڵەکانتان گوڵمێخەکی لەسەر شین بێ، دەوروپشتی بێشکەکانیان پڕ لە خەونی بەفرڕەنگی ئارمووشین بێ، دەسرازەیان- پەلکەزێڕینەی ئاسمان بێ، دڵی مەسیح- بووکەشووشەی یارییان بێ، گەر حەز دەکەن ڕەزەکانتان پڕ مێوە بن، خۆر لە لافاوی خەندەتان بخواتەوە، هەوری گران نامە لە کێڵگەکانتان نەبڕێ و پێڵووی خاوی کانییەکانتان هەڵداتەوە بەرەڵڵا کەن، بەرەڵڵا کەن ئەو باڵندەیەی... هێلانەی لەسەر زمانم کردووە بەرەڵڵا کەن! ++++++++++++++++++++++