شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: شەونامەی شاعیرێکی تینوو سەرناو: بەفر و پشکۆ سەبارەت: (١٩٧٢ - کوردستان) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew بمزانیایە جارێکی تر سێبەرم سێبەرت شانە ناکاتەوە، بمزانیایە جارێکی تر خەیامی دەروونی هەڵچووت پێکی وشەی شیعرەکانم ناخواتەوە: پشکۆی هەزار ئاگردانم دەهێنایە سەر لێوی خۆم، تا کتێبی ماچی دوایی بکەینەوە. بەفری هەموو نسارانم دەهێنایە سەر لێوی خۆم، تا پێت بڵێم: چیتر بەیەک ناگەینەوە! ++++++++++++++++++++++