شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: ئەوینی سپی من وامزانی تەوقەیەکە ڕاگوزاری وئیتر دەستم دەستەکانت بەجێ دێڵێ. من وامزانی سەرنجێکە ڕێبوارانە و ئیتر چاوت چاوەکانم بەجێ دیڵێ. من نەمزانی و بەختەوەر بووم کە نەمزانی. ئەوا ئێستەیش دەستەکانت بوونە هێلانەی هۆنراوەم. من نەمزانی و بەختەوەر بووم کە نەمزانی. ئەوائێستەیش چاوەکانت بوونە پرشنگی سەرچاوم ئاه.. گیانەکەم! لە ڕێ و بانی ئەم ئەوینە سپییەدا ئێمە ئێستە بووین بە دەستێک ئێمە ئێستە بووین بە چاوێک ئێمە ئێستە بووین بە دڵێک ئاه.. گیانەکەم! دووکەس بووین و لە جیهانی ئەم عەشقەدا بووین بە کەسێک! ++++++++++++++++++++++