شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: هۆ ئەم خوڕەی ئاوە ئازاریسەرچاوەیە وەختێ ئەگریی ئەم وژە وژی بێشانە زریکەی لق، هاواری چڵ و گەڵایە وەختێ کە بەهار جێ دێڵن ئەم پێکەنینی گۆمانە وەختێکە هەتاو ختووکەی شەپۆل ئەدا ئەم لەنجە و لاری باخانە وەختێکە گوڵان شوو ئەکەن ئەم سوورهەڵگەڕانی گردانەیش وەختێکە گشت شەهیدانمان برینەکانیان هەڵ ئەکەن! ++++++++++++++++++++++