شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: شەونامەی شاعیرێکی تینوو سەرناو: بۆ کچێکی کاڵ سەبارەت: (١٩٦٨/١٠/٢٨ - هەولێر) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew لە دوورەوە ناوت بیستووم ناشارەزا خۆشت ویستووم گوایە لەگەڵ شیعرەکانما زۆر ژیاوی شەوەهای شەو؛ تەزووی شیرینیان پێ داوی... . نەتناسیوم؛ بڕوا بکە نەتناسیوم... ئەو جیهانەی تۆ دەتەوێ هەرگیز لای من دەست ناکەوێ. جیهانی من هەمووی خەمە زەردەخەنەی یەکجار کەمە تەلاری من کەلاوەیە جێی پەڕتووک و هۆنراوەیه. ئەوەی ڕووگەی دڵ و چاوە تەنیا بتێکی شکاوە... . دوور بە لە من لە ژینی من لە چاوانی بەدبینی من دوور بە لە من، لە هەڵبەستم، لەو چەپکانەی ١ بۆ شاچەپکێک دەیانبەستم... ١. چەپک: دەستێک لە گوڵ و گیا ++++++++++++++++++++++