شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: وەسیەت سەرناو: زیندو کوژی مردو پەرەست سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین کاتی ئارامی وەکوو تیر خێراین لە نێو گرژیەکان قیت ڕادەوەستین بۆ سوڵح و ئاشتی سڕ و بێ دەنگین لە شەڕ و کێشە گەرمو بە هەستین بۆ یارمەتی و خێر نوزەمان نایە لە هەبلە و ڕیا بە لاق و دەستین هەست دەسوتێنین، دڵان دەشکێنین دوایەش بێخەیاڵ، باشە بوا پەستین؟ کەسێک پێویستی بە یارمەتی بێت پشتی تێ دەکەین، چاوان دەبەستین کە دوایەش مرد و زانیمان نەما خێرا و بە کۆمەڵ بۆی ڕادەوەستین بێ پەردە بیڵێم، هەمومان ئاواین چۆن زیندوو کوژی مردوو پەرەستین ++++++++++++++++++++++