شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بتی شکاو سەرناو: هەستێکی بریندار سەبارەت: (١٩٦٧ - هەولێر) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew گوڵی یەخان، ژاکاوی گوڵدانی دوێنێ! بەسە، چیتر... هەنیسکی تۆ نامبزوێنێ دڵداریمان ئیتر بەس بێ و ببڕێتەوە، یادگاریمان لە تابلۆی یاد بسڕێتەوە، با بژاکێ، با بچەمێ گەردنی شەستپەڕی دواڕۆژ، کە سەردەمێ زۆر بە ئاوات بووم بیگەمێ ++++++++++++++++++++++