شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بتی شکاو سەرناو: کێوی باوەڕ سەبارەت: (١٩٦٧ - هەولێر) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew با تریشقە بێ، با برووسکە بێ ئاسمانی ژینم بێ ترووسکە بێ با دەوروپشتم گرمە و گاڵە بێ با دیمەنی خوێن بۆم گوڵاڵە بێ پەیمانم داوە بە زنجیرەی کێو کە تیشکی خۆری نێزیکە لە لێو گەر ڕەهێڵە بێ و بەردیش ببارێ لە کێوی باوەڕ نایێمە خوارێ! ++++++++++++++++++++++