شاعیر: سەردار جاف کتێب: ئێوارانە سەرناو: ئێوارانه سەبارەت: ١٤-٠٥-٢٠٢٣ - نووسین: کۆچه ر - سەرچاوە: https://dengekan.info/archives/41794 تێشووی ديققە, تيشکی نيگا, دەشێوێنێ ئەندێشەی چاو لە ديدەتا دەسکنێم و دڵ زەليلە لە بێشەی چاو شنەی سۆمات بە خەمزەوە وا غەمڵيوە لە ئاستۆنما زبان هەودا و هەوتاشييە، هەدادانمە* بۆ گۆشەی چاو بەس بە تيڕۆژی نيگاکەت تيغ تيغ بکە نەزەربازيم رۆچووی باڵاتە هەستی من خليسکامە نێو کێشەی چاو شەپۆلی گۆمی لوونسەيە* يا لەرەی پێڵوی خۆشی هێن نيگام وەبەر کافرمان* دە، هەر پڕ ئازارە رێشەی چاو پشتم کۆم و روانين کز، چەمی بازت گڕنايەکە ژانداری ئاوێزانت و راموسانم بە چەشەی چاو کەنگێ نيگات دێتە دەنگ و ئاهێ بە سۆماما دەکا خۆ من وێرانەی تيلەتم حاڵ شێواوم لە پرشەی چاو ژوانی ژان، کۆڵێ خەم و ئەشک وناسۆريم بۆت ڕێژا سارا جێمە شەهلا رێمە، ئەوەيش رۆحمە پراشەی چاو شەوبينينی چاوەکانت ئەوينمی گڕ دايەوە پۆشينی روو لە رۆژگاران هەر دەخزێنێ تڵيشەی چاو حونجە دێڕی چاو و برۆت، خامە و بيرم يەخسير دەکا شەڕانگێزيم مەيلی ئيشقە، کە لا دەبا رووپۆشەی چاو لە بن ساباتی هەورێکا بارانی نيگات دەبارێ ئاقيبەت هەر نوقمم دەکەی لە ناو تەليسمی شووشەی چاو ديققە: لێرە بە مانای ئيشق دێت ئاستۆن: بەردەرگا هەودا: تاڵ، داو، چەند وشەيەک بە يەک هەناسە دەگوترێ هەوتاش: سەرۆکی ئێشکگران هەدادان: داسەکنين، ئارامگرتن لوونسە: گۆمێکە لە شارۆچکەی فايخن لە نێدرلاند کافرمان: گوێزان، موس ++++++++++++++++++++++