شاعیر: سەردار جاف کتێب: ئێوارانە سەرناو: ئێوارانه سەبارەت: نووسین: کۆچه ر جاويدانی وێنای جوانيت، ها لە پياڵەی پياڵەگڕدان چۆن نەنۆشم و مەست نەبم، کە دنەم دا بەرەو سەردان لەرەی زوڵفت چەشنی پەرچەم، نيگای چاوت وەکو شوعلە دوور لە ديققە ئيشق دەمرێ، روو لە سەراب و ناو بەردان هەر کەس کوڵمی تۆی نەديوە، چ لە جوانی ژن تێدەگا مۆناليزا لە رووخسارتەو، نيگا سستە لە بەرادان شکۆفەی دا جەنانی من، مەستوور و مەست ئاڕەفتەی* دڵ کە سوخمەی سەر سينەيش دەخزێ، نغرۆم لە نێو ئارەقدەردان شەبەيخونە تاسەی شێتيم، لە خۆڕا نييە لەتانم * غافڵگير و کز و مەدهۆش، کەڕەکيڤەم لە جۆزەردان شەبکی دايلانم* مەستييە، لەنجەی شەهلا خۆی حەيرانە کارمامزی قەت پێناگا، شاژن و شاجوان سەرگەردان تەنيايیت چ غەددارێکە رۆح قڕ دەکا دەتوێمەوە کەچی بۆ من مەشخەڵێکی نەک دوورکەوتن، دەست لێک بەردان تيلەی چاوت، سووری پرچت، سەردەستەی سيحری ژنانە هەتوانمە لە نێو مەجمەر کە زوڵف و قژ دێنە بەردان کاتێ نوقمی هەنگوينی چاو، جوانی خەندەی لێوت دەبم بە حەسرەت و هەناسەکەت دۆزەخ واڵايە و ڕێ بەردان تۆ کابەمی من لە ميحراب نوێژی ئيشق دادەبەستم چما رێيە ترم هەيە، بێ ئەوينی تۆی ئاگردان ++++++++++++++++++++++