شاعیر: سەردار جاف کتێب: ئێوارانە سەرناو: ئێوارانە ١٤ سەبارەت: نووسین: کۆچه ر ئەم ئێوارە سمۆرەيەک بە جوڵە لاسارەکانی زەردەی خۆرەتاوی دەشاردەوە شەرمی لە گەڵا دەکرد و دەخزايە کونە دارێکی کۆن و هەر وەک جاران گوێزی دەبردەوە لە پێپليکانەکانی واتسابەوە لەنجە نهێنييەکانی جاڕدەدا و کلکی تەپوتۆزێکی غوباری و تەمتوومانی بە ژوورە کريستاڵييەکە تەخشاند بوو پەنجە لەنجە و سەماکەرەی دوێنێ تابلۆيەکی لە رەنگی خۆی و ناوی من نەخشاندبوو کەچی سمۆرە تابلۆيەکی دی کێشا من و ئەو و مەلەکشا وەک ئەوەی تخوبەکان بسڕينەوە جوانتر لە خەياڵەکانی نيشتيمان و مەستتر لە پێکێکی مەی و هێمنتر لە ژاوەژاوە ساقی و ناسکتر لە پياڵەيک شەرابی ئيشق ئەو تخوبە دەڕزێنين بە مەيلی رەقيب بێ هەر دێينەوە بۆ نيشتيمان و لە سابڵاغەوە سەدای هەولێر هەولێر لە دەڵالەکانی تەرميناڵەوە دەبيسين دێينەوە و سمۆرەکەيش دێنينەوە با وەرينی گەڵا رۆمانسييەکان بژمێرێ چۆن گيڵ بووين و لە مانای ئيشق غافڵ بووين نەمانزانی چەمەکان بە ئاوێتەبوونەوە جوانتر دەبن سمۆرە کلکە لەقێييەکی زەردباويمان نيشان دەدا بەدەم هەڵبەز و دابەز و چەتوونييەوە تابلۆ مەحفوزەکە وێنا دەکا وێنايەک تۆفان و کڕێوە و زريانەکان توانای مەحوو کردنيان نييە بە بارتەقای لەقينێ هێزيان نابێ و ناگەنە دامەنی دوعايەکی خۆرئاوابوونی من و دايکم نوێژەکانی ئەو دەبنە کێوێک و تابلۆکە لە زێر دەکێشێ دەبێتە کتێبێکی پيرۆز و بۆ هەتاهەتاييە دەمێنێ هێز لە چاوی رێبوارانە هەموو ئێوارەيەک ئەم تابلۆ بۆ مناڵەکانی گەڕەک دەگێڕنەوە و رۆحی ئێمە دەنوێنێ دەزانی خۆشم دەوێی خۆشەويسترين کەسم ++++++++++++++++++++++