شاعیر: سەردار جاف کتێب: ئێوارانە سەرناو: ئێوارانە ١٣ سەبارەت: نووسین: کۆچه ر ئێوارانێ بۆنی بەخوردەکەی بەر ماڵان دێ شەو دەنگی چرکەی کاتژمێری تاريکی و قرچە قرچی خەياڵەکان دێ ئێوارانێ دەبنە بۆن و خۆ لە نێو شين باوەکەدا نغرۆن سەمفۆنيای بسکی لە تامە ژەهرە مارەکەی ” نالی ” دەچی ئەمە کەی چەکەرەی گوڵ و خونچە و چرۆن ئافاتێکن وڵاتێکيان کردۆتە گوڵ قريوەکان دەڵێی لەنجەی شەنگەبێرييە تێکەڵ بە دەنگی بەرخەلن و لەولايشەوە زايەڵەی رانە مەڕی دێنە خوار زەنگوڵ زەنگوڵ زۆر دەمێکە شەکەت و ماندووی ئێوارانێکم دەستم بگرێ و لە سۆراغم بخا نوقمی زەردەی خۆرەتاو بم، تا لە دامێنی خەرەندێکەوە قورتارم بکا نازانێ ئەو خۆيەتی يا بووە بە من دەڵێي دۆلفينن لە يەک بەستە ئاڵاون ئەو سۆراخ و کنەی هزر دەکا لێچوونێکە لە مينا رستەيە خنکاون ئەشکەکانی دەمەو ئێواران لە شەوە ئەنگوستەيەکدا دەبنە ئازار هەست و هەناسەيەکن گريانی دەم رووناهی خونچەن و کەچی نێرگزەجاڕێکە لە گوڵعوزار خەونەکان دەچنە خەياڵدانی يەکەوە و شکۆفەکان دەبنە دڕک و داڵەکەی جەوەڵبۆر و رێگر ئەم شەوە بۆ دانايەت تاريکی لوولمان دەکا و خۆر لە زەردبوونی ژێوانە ئيدی رۆژە و بۆ شەو دەبێتە جێگر هەموو جارێ لە سەفەرەکانی ئەو رێيە بۆن و بوخورد و گوڵ دەبەخشمەوە کە ديققەيەکی ئەو عيشقە دەدەم لەو بەريشەوە دڕک و داڵ و تەلە دڕکاوييەکان هەڵدەوەرن و لێدەبنەوە ئەو بووە تەليسمێکی سيحراوی و پەشمەک ئاسا دەتوێتەوە غوباری ئەم ئێوارە بووە تەمتومانێک و لە ئاونگی سپێدان دەچێ چراتۆڕمان هەر پێکەوە خەفە دەبێ و دەسڕێتەوە داڵانێکی تاريکتر لە تاريکی هەموو دەمێ لە ئاوێنە بوونی يەکداين من هەر شين و تۆ شينتری لە بيرت بێ خۆشمدەوێی تۆ کەسم و شيرينتری ++++++++++++++++++++++