شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: بتی شکاو سەرناو: هۆنراوەم سەبارەت: (١٩٦٧ - هەولێر) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew هۆنراوەم شیلەی١ دڵ و دەروونمە ئاوێنەی ژین و بوون و نەبوونمە سروودی گەرمی تافی٢ لاویمە هەڵچوونی خوێنی ئاگراویمە بۆیە جیاوازیی نییە، ئەی جوانم، منت خۆش بوێ، یا شیعرەکانم! ١. شیلە: شیرە ٢. تاف: ئاوێکی زۆرە کە بەخوڕ بڕژێتە شوێنێکەوە ++++++++++++++++++++++