شاعیر: سەردار جاف کتێب: ئێوارانە سەرناو: ئێوارانە سەبارەت: نووسین: کۆچه ر ئەم ئێوارە چاو نێرگزێ خومارييە پرچی لوولی بسکانەيە ستارييە شەرابی من وا لە لێوت لوتفت هەبێ کوشتەی ناز و لەنجەکەتم، عەيارييە کە شەو داهات سێبەرت بێ تا کازێوە ياخی بوونی رۆح شەهلایی غەددارييە نهانخانەی دڵت بۆتە جێ خەڵوەتم رووبەندی رووت خێزاو ناکشێ ئازارييە خان و مان تۆی چيت لە خانی سەردار داوە قامەتی تۆ نەخشەيەکی ميعمارييە ڕنوی بەفرە سپی رۆحە لار و لەنجەت قژی ژاکاو کۆتی قامکە جوانکارييە رەوشی ئاڵت ئەستێرەيە بۆ ژووری من برۆ و برژانگ تیربازێکی دڵدارييە گەردن ناسک شيرين دەکەی لێوەکانم ئاشقەوماشقەی تێکئاڵانمان وەک مارييە لە سەر سينەت کە رای دەخا روومەت رەشيم پەنجەکانم شێت شێت دەبن، لاسارييە ++++++++++++++++++++++