شاعیر: م.کەمانگەر کتێب: بۆ تۆ سەرناو: شەرمینی یار لە نیۆ دۆنیای خەیالم دا تەنها تۆ هات و چو ئەکەی بۆچ دەرگای دڵمی لی نادەی قەزای شەرمینی ت ڕو ئەکەی زوڵف ڕەشت ڕوناکی ژینمە حەز ئەکەم دونیا بی نور بی تەنیا چاو و برۆ و باڵات با هەناسەش لە من دور بی قەینا بە شمشێری موژەت تار و پودم بە خۆین سور بی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بڵین بە یار هەمو دڵی تەنگ لە م دونیا بڵین بە یار کە بێ بی با لە چاوانم خوێن دەباری بڵیی لێوی تامی چی با لە دوری یار دڵم خوێنە بڵین بە یار کە بێ بی با تەنها ئەوم لە مێشک دایە بڵیی لێوی تامی چی با چاوم تینووی دیدار چاویە بڵین بە یار کە بێ بی با مۆشتاقی دیداری ئەوم بڵیی لێوی تامی چی با تیر مۆژەی دڵمی پیکاوە بڵین بە یار کە بێ بی با ڕەنگی گۆریوە وەک لێوی بڵیی لێوی تامی چی با دڵم بۆ ئەو دەر هێناوە بڵین بە یار کە بێ بی با ڕەنگی سورە وەکو لێوی بڵیی لێوی تامی چی با ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بریا سەبارەت: نووسین: مێهران کاتێک ئەتۆ بە نازەوە چاوت لە چاوی من ئەکەی بۆ خۆیچم نادۆزیەمەوە ئەمن لە خۆیچم ون ئەکەی کاتێک ئەلکی بە دڵمەوە وەک بای بەیان و شنەکەی هەزار ئەوەندەی تر ئەتۆ من کوشتەی بوونی ژن ئەکەی کاتێک کە بای شەماڵ دێت و دەر ئەکەوێ گەردنەکەی هیوا و ئەوین ئەخۆلقێنێ وەک نان پێژ با لە پنەکەی خۆم و دڵم لە بەر پێت خست کە تۆ نازداری سنەکەی وەک باخەوانێکی ماندوو پاڵ کەوێ لە بن بنەکەی ئەتۆ پا لە سەر دڵم ئەنێ وشوێنی پێیەکانت ون ئەکەی بریا هەر جارێک ئەمزانی بۆچ وا لەو دڵەی من ئەکەی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گای سەرپەر سەبارەت: نووسین: مێهران ئێوارە مامە پیرە چوو ئالف و ئاوی کرد قژ گاکەی دا هاورد و بە گای سەرپەڕ قاوی کرد وێنجەی کرده بەر گاکەو وتی بخوە چەت گەڕەکە? پێشاخور بەر گاکەیچی ماشیەو بۆ کەرەکە کەر لە دڵ خوەیا وتی ئەی گا بەش مار با پێتەوە ئەو قوزەلقۆردە ئەیخوەی گشتی وە کۆڵ من تێتەو یا بەشکەم مامە پیرە بێتە سەرتا وە تێڵا چڵ و چێوە ناخوریە چکێ وردەی پیەو بێڵا شەو گاکە تێری خوارد و خەریکو کاوێژی ئەکرد کەر ناحمێ و بەش خوراویچ بەر خوەیەو ڕاوێژی ئەکرد بەش من بۆ ئەشێ وابێ ئەشێ هەر نەکەی چاکە ئەم هەوسارە نەبوایە تەختم ئەکرد ئاخوڕ گاکە گای سەرپەڕ وتی بە کەر مەناڵە شانازم بەوەی گۆشتم حەڵالە ئەتۆ دوای ئەوەی لە کار ئەکەوی ناتوانی ئیتر لەم گەوڕە بخەوی وێڵ تەکەن ئەڕۆی بۆئەو کەژ و کێوە وا تەنیا دڕک و داڵی ها پێوە خۆت و رۆڵەکەت ئەچن بە نۆرە ئەبن بە خۆراک ئەو گورگە بۆرە کەر ئەڵێ گا گیان گوێ بگرە کاکە من وێڵ کە چارەی دەرد خوەت پەیاکە گورگە هەر گورگە هەر وا فێر بووە ساڵە های ساڵە ئاوا تێر بووە ئەو هەر سک دڕەو هەر وا ئەزانێ وەک تۆ ناکەومە دەستی نەزانێ تۆ وا ئەزانی ئەو کابرا پیرە قژت دا تێرێ و ئەدا لێ گێرە بۆ وا ئەزانی تۆی خوەش گەرەکە دڵسۆزی توەو و دوژمن کەرەکە نەیژی نازانێ و نامۆیە کەرە من خاس ئەیناسم ئەوە بەشەرە هەتاکوو مابن لە دونیای ڕۆشن زاڵم و خوێن مژ بۆ خۆیان کۆشن لفەکەت یان برد دوێنێ یا پێرێ ئەو گۆشت حەڵاڵە تێغت بۆ تێرێ ++++++++++++++++++++++