شاعیر: عورفی کتێب: وەرگێڕانی چوارێنەکانی خەیام سەرناو: ئاخری کوشتمی مەقسەدی چی بوو ئاخری کوشتمی مەقسەدی چی بوو لەم هات و بوونەم لەم چوونەم ئایا ئاخری ئەبێ لە دونیا بڕۆی وا بزانە تەنها خەوێکت دیوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەگەر پادشاه یا خۆ سواڵکەری ئەگەر پادشاه یا خۆ سواڵکەری هەر دوو یەک نرخە بۆ ئاخری کار بەو بادە ساقی جامی شەرابێ نەقدی لە سەد قەرز گەلێ چاترە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەیزانی دوامەرگ تۆ بۆ کوێ ئەچی ئەیزانی دوامەرگ تۆ بۆ کوێ ئەچی زوو شەراب بێنە هەستە زوو بڕۆ مردوو لە حاڵی ئێمە بزانێ نایەتە دونیا بۆ جارێکی تر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەیداخی فیتنە سوبەی پەی ئەکەم بەیداخی فیتنە سوبەی پەی ئەکەم بەم ڕیشی سپییە حەز لە مەی ئەکەم ساڵی من ئەوا گەییشتە حەفتا ئێستاکە نەیکەم ئاخۆ کەی ئەیکەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: درووست کردنی ئاسمان جوانە درووست کردنی ئاسمان جوانە ئاخری تێکی دا ئەم تاسە جوانە یەک هەفتە شەراب بخۆ بە سەربەست وریا بە جومعەیش بەرنەدەی لە دەست ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دیم قەلەندەرێ لەسەر ڕووی زەمین دیم قەلەندەرێ لەسەر ڕووی زەمین نە کفری ناسی نە دونیا و نە دین نە خوا بەڕاستی نە شەرح بەڕەوا ئەیگوت لە دونیا ئێوەش وا بژین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەستەسڕەکەی دەمی پێ ئەسڕی دەستەسڕەکەی دەمی پێ ئەسڕی هەزار بەرماڵی ڕیاکار دێنێ سوراحیان کرد لە خاک و خۆڵم پڕی کەن لە مەی زیندوو ئەبم زوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زۆر بە پەلەپەل هێنامیە دونیا زۆر بە پەلەپەل هێنامیە دونیا لە غەیری حیرەت هیچم بۆ نەما لەگەڵ یارەکەت کە چووی بەڕێوە وەک تۆ کەسی تر خۆشی نەدیوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زۆر گەڕاین دونیا لە هەموو لاوە زۆر گەڕاین دونیا لە هەموو لاوە بە دەشت و کێو و چۆڵ و سەحراوە هەرچەندە ڕەنگ و بۆی من زۆر جوانە ژێر خاکم ئەخا هەر بەم زووانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەرابم ئەوێ لە کۆنە و لە نۆ شەرابم ئەوێ لە کۆنە و لە نۆ جەننەت ئەفرۆشم بە دوو دەنک جۆ فەڵەک غەیری غەم نادا هیچی تر نایهێنێ نەیبا تا یەکێکی تر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: عومرت دوو سەد بێ سێ سەد بێ هەزار عومرت دووسەد بێ، سێسەد بێ، هەزار لەم سەرای کۆنە دەرئەچی ناچار ئەڵێن لە بەهەشت حۆری و کەوسەرە جۆگەی شەرابە شیر و شەکەرە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فەلەک ئاخری بۆ هیلاکی تۆ فەلەک ئاخری بۆ هیلاکی تۆ قەسدی کوشتنی گیانی پاکی تۆ پیاڵە و سوراحی هەڵگرە ئەی جوان بگەڕێ لەگوێ سەوزەی لای چەمان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: قەد مەکە تۆبە ئەگەر مەییت بێ قەد مەکە تۆبە ئەگەر مەییت بێ سەد تۆبەی پەشیمانی لە دووی دێ گوڵ دەمکاتەوە بولبول بخوێنێ ئەو ساتە تۆبە کەی ڕەوا ئەبێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە جەوری فەڵەک گوڵ لە دە ڕۆژا بەرەو بەیان بوو گوڵ کەوتە گریان لەگەڵ بای سەبا قسەی هەڵدرکان لە جەوری فەڵەک گوڵ لە دە ڕۆژا پشکووت و غونچەی کرد و هەڵوەران ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە دڵا داری خەفەت نەڕوێنی لە دڵا داری خەفەت نەڕوێنی کیتابی عەشق و خۆشی بخوێنی با بتخۆیننەوە بە ئارەزووی دڵ دیارە لە دونیا تۆ چەن ئەمێنی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە هات و چوونمان چی بۆ تۆ تیایە لە هات و چوونمان چی بۆ تۆ تیایە لە تانوپۆی ژین کوانێ سەرمایە لە چەنبەری چەرخ گیانی چەند چاکان سووتا و خۆڵەکەی بەدەم هەوایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نازانرێ هەرگیز عەقڵ بڕ ناکا نازانرێ هەرگیز عەقڵ بڕ ناکا بە هیچ معیارێ بکرێ نیشانە لای ئێمە جومعە و شەممە و یەکشەممە خواپەرەست بە نەوەک ڕۆژ پەرەست ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەک لالە پیاڵە بگرە و بیهێنە وەک لالە پیاڵە بگرە و بیهێنە لەگەڵ یارێکی ڕوو لالەوێنە لێ دە لە شەراب لەم چەرخەشینە جێگای ئاخیرەت لەژێر زەمینە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پیاڵەی مەی موڵکی قەندەهار دێنێ پیاڵەی مەی موڵکی قەندەهار دێنێ خشتی سەر کوپەی سەد جار دین دێنێ وەختێ کە داری عومرم گەندەڵ بوو یەک بە یەک جومگەم لە یەکتر دەرچوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پێش ئەوەی غەمان شەبەیخون بێنن پێش ئەوەی غەمان شەبەیخون بێنن بفەرموو بادەی گوڵگوون بهێنن خۆ تۆ ئاڵتون نیت لاشەی ڕزیوت لەژێر پەردەی خاک دیسان دەربێنن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گایەک لە ئاسمان ناوی پەروینە گایەک لە ئاسمان ناوی پەروینە گایەک هەڵگرتووی ژێری زەمینە بە چاوی بڕوا گەر تەماشا کەن لە بەینی دوو گا گورگەل ببینە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گوڵ لە سەباوە پەردەی هەڵدڕی گوڵ لە سەباوە پەردەی هەڵدڕی بولبول لەڕووی گوڵ دەنگی هەڵبڕی لە سێبەری گوڵ دانیشە کە گوڵ بووە بە خاک و لە خاک دەرپەڕی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گەر موڵکی شام و ئەروپا و چینە گەر موڵکی شام و ئەوروپا و چینە گەر هەموو دونیات لەژێر نگینە بەشی من و تۆ ئاخری لە دونیا هەر دە گەز کفن و دوو گەز زەمینە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هاتنم بە من نەبوو ئەوەڵ جار هاتنم بە من نەبوو ئەوەڵ جار چوونیشم دیسان بە دەستی زۆردار هەستە ئەی ساقی شەرابت بێنە غەم بشۆم بە مەی ئەمجا بە یەکجار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەستە مەی بخۆ زۆری نەماوە هەستە مەی بخۆ زۆری نەماوە سەبزە دەربچێ لەسەر خاکی تۆ چەرخ زۆر جوانی وەکوو تۆ سەد جار کرد بە پیاڵە سەد جار بە فنجان ++++++++++++++++++++++