شاعیر: ڕاژۆر کتێب: کورتە شیعرەکان سەرناو: چەند ساڵە؟ سەبارەت: ٢١ سەرماوەزی ٢٧٢٥ - نووسین: ڕاژۆر ئێستا بەرەو چەند ساڵ ئەچێت لە بینینی ڕوخساری جوانت بێ بەریم من کە لە بیرم نەماوە بەڵام ئەمڕۆ دوو سەعات پێش لە خۆرئاوا نەختێک گریام لە خۆڕایی هەشت ساڵە ڕێک لەم ڕۆژەدا دەنگێک لە گوێمدا پێم ئەڵێ: ئاگات لە خۆت بێت، ماڵئاوا. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چرایەک بوویت... سەبارەت: ١٦ سەرماوەزی ٢٧٢٥ - نووسین: ڕاژۆر چرایەک بوویت، بۆ ماوەیەک ڕووناکیت دا بە ژیانم بایەک هات و کوژایتەوە. خەیاڵێک بوویت، بۆ چرکەیەک فڕێت دا نەفرەتی گیانم، ڕاچەڵەکیم، دیسان ڕوویشتی و نەمایتەوە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فەنتازیا سەبارەت: ١٩ سەرماوەزی ٢٧٢٥ - نووسین: ڕاژۆر ئەگەر تۆ ئێستا لێرە بای؛ شیعر و وشەم فڕێ دەدا لە ڕۆمانی چاوەکانت، دونیایەکی خەیاڵیم بۆ خۆم ساز دەکرد تا ئەو ڕۆژەی هەناسەم بوارەی ئەدا لەوێ ژینم بە سەر ئەبرد. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جێگری تەنیاییت سەبارەت: ٢٤ سەرماوەزی ٢٧٢٥ - نووسین: ڕاژۆر بە داخەوە لێرە کەسێک لە ڕێگای خۆشەویستیدا هەرگیز چرایەک هەڵناکات بۆیە کە من بە جەستەی شەقار شەقار و دەست و پێ بریندارەوە هاتوومە بەر دەرگای دڵت و تکا دەکەم لە تەنیاییت بمکاتە جێگری خۆی و بۆ هەتایە لێرە بڕوات. ++++++++++++++++++++++