شاعیر: عەونی کتێب: چوارینەکانی خەیام سەرناو: خاکەکەی ژێر پێی هەر هەرزەکارێ سەبارەت: نووسین: میدیا خاکەکەی ژێر پێی هەر هەرزەکارێ پەنجەی شۆخێکە و گۆنای نازدارێ هەر خشتێ لەسەر چینی دیوارێ دەستی وەزیرە و سەری سەردارێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەڵێن: ئەوانەی چاک پاک دەبنەوە سەبارەت: نووسین: میدیا دەڵێن: ئەوانەی چاک پاک دەبنەوە چۆن دەمرن وەها زیندوو دەبنەوە هەر لە ئێستاوە من و یار و مەی تاکوو لەو دنیاش تێ هەڵ چینەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە هەر جێ باخ و لالەزارێکە سەبارەت: نووسین: میدیا لە هەر جێ باخ و لالەزارێکە لە خوێنی سووری شەهریارێکە لە خاک وەنەوشە کە سەر دەربێنێ خاڵی سەر گۆنای نەو نیگارێکە ++++++++++++++++++++++