شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: خەونی دواڕۆژ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ڕۆژێک بەزری ئازایەتی لە زەوی دەبوژێتەوە ئەویندارانی خاک بزانن عەشقیان بۆ جێژوان دێتەوە شەختەی سەهۆڵی دیلیەتی بە تیشکی خۆر دەتوێتەوە نەیاران ڕوویان ڕەش دبێ مێژوو ناویان دەسڕێتەوە کۆرپەی لاساری گرینۆک بێ لای لایە دەنوێتەوە بارانی خۆشی لە وڵات لە هەوری ڕەش دەڕژێتەوە ئاوی زوڵاڵ و پاک و گەش لە کانیاوان دەخورێتەوە ئەستێرە دامرکاوی بەخت لە ئاسمان دەتروسکێتەوە باڵەندەکانی ناو قەفەس دەرکایان لێ دەکرێتەوە شێعری پتەوی شاعیران بە پێنووس دەنوسرێتەوە ئەوەی نوسەر و ئەدیبە وشەی جوان دەهۆنێتەوە چی تر برینی قوڵی ژین بە ناحەق ناکولێندرێتەوە جارێکی تر هیچ ئافرەتێک بۆ نامووس ناکوژرێتەوە کیژێک قژی ئاڵۆز نابێ بە پەلکە دەی وەنێتەوە ئەوینداری ڕاستەقینە بێ گومان دڵی ناشکێتەوە چیتر کورێکی شۆڕە لاو لە سێ دارە نادرێتەوە لە شاخ و کێوی وڵاتم کۆڵبەری لێ ناکرێتەوە چیتر کەسێک بۆ پاروێک نان لە شاخان بەر نابێتەوە پیاوێک بە شەرمەزاریەوە بەرەو ماڵی ناچێتەوە ئەو ڕۆژە لێڵانە دەڕۆن ڕووناکی هەڵدەکرێتەوە خولەک و چرکەی کاتژمێر بێ بەها ناسوڕێتەوە شەو کە قۆناغی دڵتنگیە ئارامی لێ دەدرێتەوە گوێچکەی مرۆڤانی وڵات سترانان دەبیستێتەوە نەوەی دوا ڕۆژ و داهاتوو چیتر کۆیلە نابێتەوە بۆ ناسینی خالقی دونیا وەعدەی بەهەشت نادرێتەوە هیچ کەس لە نێو جەهەنەم دا بە هەڵە ناسوتێتەوە ڕووت و برسی لێ نامێنێ هەژارێک نابیندرێتەوە دایک و بابی بە ساڵ داچوو لە ماڵیان دەرناکرێتەوە خێزان و بنەماڵەکان خۆشیان تێ دەگەڕێتەوە مرۆڤایەتی دەبێتە دین زوڵم و زۆر ناگەڕێتەوە ڕوەک دا دەچێندرێنەوە هیچ دارێک نابڕدرێتەوە مرۆڤ سروشت دەپارێزێ لەگەڵی ئاشت دەبێتەوە شەڕی دونیا ڕادەوەستن کیمیایی لێ نادرێتەوە چیتر لە هێرۆشیمایێک ئەتۆم بە کار نایەتەوە لولەی تفەنگ گرێ دەدرێن گولێک ناتەقێندرێتەوە ژیانەوە گەشە دەکات خۆ کوشتن ڕوو ناداتەوە باوشی دایکی نیشتیمان بۆ ڕۆڵەی شاد دەبێتەوە دەستی بابی شاخ و کێو هەزار جار ماچ دەکرێتەوە نینۆکی کێشراو بە شکەنجە سەر لە قامک دەردێنێتەوە سرودی وڵات و نیشتیمان بە کۆمەڵ دەخوێندرێتەوە هەواڵی ناخۆش و درۆ لە شاشە بڵاو نابێتەوە چیتر خەیانەت و ڕاپۆڕت لە برا و هاو خوێن نادرێتەوە بە جێگای شەڕ و خوێن ڕشتن سوڵح دێت جێی دەگرێتەوە لە جێگای قوڵکی تۆپی شەڕ نەمام دەچەقێندرێتەوە بە جیات جێ گولە لەسەر لەش خاڵ ڕەش دەنەخشێتەوە لە زاڵمان بەس نێو دەمێنێ چیتر باسیان ناکرێتەوە کەمتیار و ڕێوی دەڕۆن شێر بۆ دارستان دێتەوە نەورۆزی ڕاستەقینە دێت چرۆی گوڵ دەپشکوێتەوە هەڵاڵەی گوڵە بۆن خۆشەکان لە وڵات بڵاو دەبێتەوە مەنجەڵی ڕەش لەسەر ئاور چێشتی خۆش لێ دەندرێتەوە لە خاکێکی سەر بە خۆدا گەژ و گیا دەڕوێتەوە ژیلەمۆی ئاواتەکانمان گڕ دەگرێ و دەگەشێتەوە دیاری شوان ئاڵەکۆک نابێ پەروەی زۆر شاز دێنێتەوە ئەو جارەیان هیچ کۆچبەرێک لە ئاو دا ناخنکێتەوە یا لە ڕێگای دوری غوربەت لە سەرمان ناچەمێتەوە پەنابەر بە دڵێکی خۆش بۆ خاکی دەگەڕێتەوە مادەی هۆشبەر وشک دەبێ لاوێک بۆ لای ناچێتەوە بۆ دوکەڵێکی ژیان تێک دەر سەری دانانوێنێتەوە خەون و خەیاڵی چەند ساڵە زۆر جوان داوێژ دەکرێتەوە ئاواتی مرۆڤ دێنە دی هەناسە سارد نابێتەوە ئەوە نە خەونە نە خەیاڵ بڕوات بێ ڕۆژمان دێتەوە ئەو وڵاتەی چواربەش کراوە لە یک بەش جێ دەبێتەوە لە تەواوی نیشتمان دا ئاڵای گەش دەشەکێتەوە لاپەڕە و باوەڕێکی نوێ لە پەڕتووک هەڵدەدرێتەوە ئەو کەسەی بە خەو داچووە لە خەوێ هەڵدەستێتەوە بیرێک لە ژیانی خۆی دەکا لە ڕیشەی هەڵدەداتەوە زۆر خۆشە خەونی داهاتوو بە هێمنی داوێژ بێتەوە ئەو ڕۆژە گەر لە ناو گۆڕ بێ تەنیا لە دایک دەبێتەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بریا ئەمن مۆبایل باما سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین هاوسەرم لە ناو مەکتەبە مامۆستای دەرسی ئەدەبیات بەسەرهاتێک دەگێڕمەوە بە شێوەی نەقڵ و ڕەوایات جارێکیان کە چوومەوە ماڵ هاوسەرم دی بە لاوازی کاغەزێکی لە دەست دابوو سەیری دەکرد بە بێ نازی کوتم چیبوە ئازیزەکەم بوا پەشۆکاو و خەمباری ئاهێکی لە ناخ هەڵکێشا لە چاوی ڕۆندک دەباری گوتی چەند ڕۆژێک لەمەو بەر بە مناڵانی مەکتەبم گوت داڕشتنێکی جوان بنووسن پوخت و شیاو، لەبار و کورت هەر کامە و شتێکیان نووسیبوو زۆر بە وردی خوێندمنەوە تاکوو گەیشتمە ئەو دانە وەک قژی پەلکە وەندمنەوە لە ناو وان دا ئەو داڕشتنە سەرنجی منی زۆڕ ڕاکێشا کە خوێندمەوە هێند بە زام بو هەموو گیانم وێکڕا هێشا پێ کوتم تۆش بیخوێنەوە بزانە چەند بە حزن و زامە ئەو مناڵە لەو تەمەنەی دا بزانە چی کردوە بە نامە کاغەزەکەم لێ وەرگرت و دەستم پێ کرد، خوێندمەوە نووسراوەی کچێکی مناڵ هەموو جەستەی تواندمەوە نوسیبوی بە نێوی خودا بریا ئەمن مۆبایلێک بام! شەو و ڕۆژ و لە دەر و ژور لە دەست ئازیزانم دابام بریا مۆبایلی بابم بام لای وی ئازیز و گرینگە دەرجا هەڵدێت بۆ لای مۆبایل کاتێک کە لێ دێ خرینگە تەنانەت بابم بۆ ساتێک مۆبایلەکەی خۆی دانانێ بە دائم پێیەتی و هیچ کات بە دەرد و غەمم نازانێ بۆ هەر جێگایێکی بچێت تەنیا مۆبایل هاورێیەتی لەگەڵ مۆبایل وەعدیان داوە بە هاوڕێی و برایەتی بریا مۆبایلی دایکم بام هەموو کات هەر لە لایەتی تەنانەت کە ئیشی هەیە لە لای خۆی و پەنایەتی ئەگەر ئەمنیش مۆبایل باما دایکم نازی منی دەکێشا ئەگەر بە حەرز داکەوتبام لەتاوان جەرگی دەهێشا بریا مۆبایلی خوشکم بام زوزو بەرگەکەی دەگۆڕی هەموو کات خاوێنی دەکات بە پەڕۆی ناسک و بە تۆڕی سەیری دەکردم و بە بزە دەستی بە سەری دادێنام کێ سازی کرد ئەو ئامێرە ئاوا هەوێی بەسەر هێنام بریا مۆبایلی براکەم بام ئەودەم خۆشیم بۆ دەباری لە بەیانی تاکوو شەوێ لەگەڵ منیش دەیکرد یاری قسێکی بکەم لێم قەڵس دەبی خۆ ناوێرم بچمە کنیشی دەڵێ هەستە لاچۆ لێرە بۆ لەکن من دادەنیشی؟ بریا من مۆبایل باما تا وەکوو وی خۆشەویست بام لە کات و سات و ژیانیان لەگەڵیان بام و پێویست بام چۆن دەبێ ئاخر ئامرازێک لە ناو خەڵک وا ئازیز بێ خۆشەویستت هەست پێ نەکەی تەنانەت ئەگەر لێت زیز بێ تاسێکی سارد بە دڵم داهات دوا خوێندنەوەی ئەو داڕشتنە بە هاوسەرم گوت وەیبینە ئەوە مافی ژیان کوشتنە بزانین دایک و بابی کێن بچین و قسێکیان لەگەڵ بکەین ئاگایان لە ژیانیشان بێت دەرس و ئامۆژگاریان پێ بدەین پێیان بڵێن مۆبایل لابەن نەبێتە هاورێی گشت کاتی هۆشێکیان لەو منداڵە بێت غەم چۆتە نێو ناخ و زاتی کە چوونەوە ماڵ وەلای نێن جگە لە کاتی پەیوەندی بنەماڵەش کاتی دەوێ ئەوە تێدا بەرژەوەندی هاوسەرم زیاتر گریا کوڵ و کۆی خۆی ڕشت لە تاوان بڕواتان بێت دڵۆپی خوێنی دەهاتە خوارێ لە چاوان کوتم بەسە ئازیزەکەم شتێکی وانیە ئاوای بۆ بکەین زۆر بە خۆشی و کەمێک هەوڵ کێشەکەی چارە سەر دەکەین هاوسەرم کوتی نازانی بۆچی ناخم پر لە ژانە دەزانی کێ نووسیویەتی؟ ئەو کەسە کیژی خۆمانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ژیانی تاڵ سەبارەت: بەهار ١٣٩٩ - نووسین: هێمن نیک بین له شارێکی پڕ لە مرۆڤ غەریبم و بێکەس ماوم لە گیژاوی چۆمی ژیان بە بێ هەناسە خنکاوم ئارەزوم ژیانێکی خۆش بوو بەڵام پووچ و بێ بەها بوو لەناو بوون و نەبونی ژین وەکوو داری پیر ڕوخاوم سارد و سڕم وەکو سەهۆڵ سپی و کڵوڵ وەکو بەفر جاری واشە وەکو خەڵوز ڕەش و لەت لەت و سوتاوم نە سەر بۆ لایێک دەسوڕێت نە دەست و لاقم دەجولێن لە سەر جێگا بێ دەنگ و گێژ ڕێک دەڵێی جەڵدە لێی داوم خەندە لە زاری من ونە و خۆشی تەواو لە من دوورە بەڵام بە چاووی پڕ فرمێسک هەزاران جار گریاوم تەمەن وەکوو ئاسکی سڵە لە دەستی راۆچی هەڵدێت بە پەنجەی ژیانی گورگی هار بریندار، خوێناوی و ڕووشاوم تاڵی سپی دانە دانە بوونە میوانی قژ و ڕیش بە بەنی مەینەت و حەسرەت تەقەڵ بە تەقەڵ چندراوم لە گەڕان و جیژن مەنعم، لە خۆشی دا کاڵ و کرچم بەڵام لە نیو خەفتان دا بەر و پشت باش برژاوم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕێز گرتن پێش مردن سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین دوو ڕۆژە تەمەن، دنیا و ژیانی تۆ ڕۆژێک بۆتۆیە و ڕۆژێک دژ بە تۆ گەر کە بۆتۆ بوو بە هەوا مەبە کە دژ بە تۆ بوو بێ هیوا مەبە تۆ قەت مەنازە بە ڕواڵەتی ڕێک بۆ لە ناو چوونی بەسە نۆبەتیێک بە بوون و سامان غرور نەتگرێ شەوێکی دەوێ دز ماڵت بەرێ نەکەی گاڵتە بکەی بە کەسێکی پیر تۆش هەتاکوو سەر نابی گەنج و ژیر لەبیرت نەچێت کە دونیا خڕە نەکا لەبیر کەی ژیان زۆر چڕە چاکە بکەی حەتما چاکە دەبینی کەسی خەراپ کار کوا خوا و دینی هاورێی بێ ئەمەک تۆ بخە لاوە پیاوەتی گەڵ وی بڵقی سەر ئاوە بۆ وەرگرتنی حەق مەبە بە ئافات گشت کات هەوڵ بدە بۆ گەیشتنە ئاوات خەیانەت مەکە بە هاو خوێنەکەت پارێزی بکە بۆ سڕ و شوێنەکەت باڵەندەت خۆش ویست مەیخە نێو قەفەس قەت تێکەڵ مەکە خۆش ویستن و هەوەس هەڵیمەکەنە گوڵێک پێت جوانە لەسەرەوە ڕا لەکەس مەڕوانە لە ئاستی وڵاتت شەڕەف پارێز بە بۆ پێسی ژیان وەک پەڕاوێز بە پێش مەگرە هیچ کات لە ویستنەکانت نەکا گوێ داخەی لە بیستنەکانت فێربە کە هەر کەس نرخی خۆی هەیە ئەو هەشتی وێدای ئەتۆ نۆی دەیە ژیان بکە بۆو کەسەی کە دەستت دەگرێ بمرە بۆ کەسێک کە بۆتۆ دەمرێ نەکا هەڕاج کەی زەوێڵ و هەستت دڵنیا نەبووی مەیڵێ مەبەستت لە نێو تاریکی ڕووناکی دەر بە بۆ ئیشی بەجێ، بە گوێ و سەر بە نانی کەست خوارد سفرەدڕ مەبە وەکوو مڵەی پیس ڕیشە بڕ مەبە ویستت بەڕێز بی لە خەڵک بگرە ڕێز کۆرپەی ئەخلاقت بگرە لە ئامێز بۆ گشت کارێکت ویژدان قازی بێ دەرون و هەستت با لێت ڕازی بێ جۆرێک ژیان بکە باسی چاکیت کەن وەڕزیان مەکە با وەڕەزیت کەن کۆتایی ژیان کۆچ بۆ نێو خاکە مەرگیش وەک ژیان حەقێکی پاکە تۆ هەرکسێک بی بە هەر مەقامێک دەیدەنە دەستت نوسراوە و نامێک نامەی کردەوە و ئاکاری تۆیە ڕۆڵی ژیان و ئاساری تۆیە بە خەراپە بوون خۆت دەبی ئەزیەت ئەو شێعرەم بۆتان میرات و وەسیەت لە یێک ڕێز بگرین تا کاتێک زیندوین ڕێز بەهای نیە ئەو کات کە مردوین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گەر من نەبام سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین زۆر جار بیر دەکەمەوە کە من نەهاتبامە دونیا کێ لە جیاتی من دەژیا ئایا دەبوو بە ژیان دڵنیا غەمەکانم بۆ کێ دەبوون؟ شادیەکانم دەدران بە کێ؟ خۆشی ژیان لە جیاتی من خۆیان دەشاردەوە لە کێ..؟ ! کێ بوو بەیانیان دەچوو بەرەو ئیشێکی ناچاری؟ کێ لە جیاتم دڵتەنگ دەبوو دەڕۆی، دەهات بە لاساری؟ لەوانەیە ئەوەی دەیڵێم قەت قەڵەمی بەدەست نەبا لە بواری نووسینی شێعر بۆ جارێکیش بە هەست نەبا لەوانەیە ببا بە دوکتور یا مامۆستای قوتابخانە لەوانەشە ببا کرێکار یا شێتێک با لە شێت خانە لەوانەیە بەژنی کورت با زرینگ و هۆشیار و زانا با لەوانەشە درێژ و بڵیند یا هێڕ و گێژ، بێ توانا با لەوانەیە زەحمەت کێش با خەڵک ڕێزی لێ گرتبایە یا دەستی بۆ ئیش نەبردبا کەسێکی زۆر تەپلۆس بایە ئەگەر من لە دایک نەببام ئەو بە ئاواتی گەیشتبا وەک من بە هەناسە ساردی سەیری ژیانی نەکردبا! لەوانەشە ویستەکانی وەک من بۆی ببان بە خەیاڵ بۆی ببانە پێنەگەیشتن وەکوو سەراب شێوەی مەحاڵ تۆ بڵێ ئەویش عاشق ببا ئی ئەو کەسەی کە من ببووم؟ تۆ بڵێ هەستێک بە وی کوتبا بۆچی بۆلای عەشقی وی چووم؟ ! بڵێی زانیبای ئەویش وەک من بە چاوانی عاشق ببا؟ دەست لە نێو دەستی دەگرت یا شێوەی من مەنع دەکرا؟ ! لەوانەیە دینداری توند لەوانەشە دور لە دین با تۆ بڵێ عاشقی ڕەنگی سوور یا داشداری ڕەنگی شین با کێشمەکێشی دەبوو جیهان جا بڵێی توخدا ئاوابایە؟؟ ژیان هەر وا ناخۆش دەبوو یا هەر ئیقباڵی من وایە؟ لەوانەیە چەکی پێبا لە شاخێکی ببا بە شەڕوان یانە بە چەکی سەر شانی لەو وڵاتە دا ببا پاسەوان تۆ بڵێی ئەگەر من نەباما جیهان دور دەبوو لە ڕییا؟ ئەوانەی کە مافیان دەویست ڕوویان دەکردە نێو چیا؟ ئایا وڵاتی بەش دەبوو لە ویشیان دەکرد بە چوار بەش یا لە وڵاتێک بە ئازادی تێی دا دەژیا بە مێشک و لەش ئایا ئەو کەسەش وەکوو من بە نووسین دەبوو دڵنیا ئەگەر من لە دایک نەببام کێ دەبوو بە هێمن تەنیا؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تۆڵە سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین بە ڕۆیشتنی یاران شار یێکجار چۆڵە دیاری بێگانان بۆ ئێمە خۆڵە وڵاتمان پڕە لە نەیاری پیس پڕ بوە لە خۆفرۆش نەماون ڕۆڵە سەریان بڕیوین بە خەنجەری تیژ تیغی ژیانمان نایبڕێ و کۆڵە تۆ بڵێی رۆژێک بێت ئێمە بتوانین لەو ژیانە ڕەشە بستێنین تۆڵە وڵات بە خیانەت پارچە پارچە بوە ئەوەی خائینە بەشەر نیە زۆڵە نیشتیمان و وڵات بۆ ڕۆڵەکانی شێوەی بەهەشتە بو نەیارانی وەک کۆخ و کۆڵە وڵات بپارێزین بە مانەوەمان خۆشی وڵاتی دور دەنگی دەهۆڵە لە ئاسمانی خۆم ئەستێرێک ببینم نایدەم بە خۆر و دیتنی شۆڵە باڵاخانەیێک لە وڵاتی دوور هەمووی بە فیدای قوڕێک کە مۆڵە ئاگری بێگانە داری سوتاندم ژیلەمۆی لاواز بڵێسە و سۆڵە نان پەیدا کردن ئەورۆ ئاستەمە زۆربەی لاوەکان چاویان لە کۆڵە لە بیابانی وڵاتی عەڕەبان وشتری نێر کوانێ هەمووی ئارۆڵە غەم لەو وڵاتە بە دەنک نیە وا لێک هاڵاوە بۆتە گڵۆڵە تەنانەت بۆنی وڵاتی غوربەت لە لووتی من دا وەک گوڵی تاتۆڵە خۆ ڕاگر دەبم لە نێو مەراقان تەنانەت تێیدا ببمە مچۆڵە بوێری دڵ و ئازایەتی مێشک جیاوازی نیە بۆ کوڕ یا کچۆڵە بێزاری بە هێز بە گورزێکی ڕەق لە پشت سەری دام ڕێک لە مێشکۆڵە ڕۆژێک دەگۆرێت ئەو سوڕ و دەورە قەناعەتت بێت لە جیاتی بۆڵە خەفەت لەو وڵاتە وەک کێچ دێ و دەچێ خۆشیش بێ دەنگ و بێ جم و جۆڵە بەختت سپی دەبێ لە وڵاتت نەڕۆی کۆچ کەی و بڕۆی بەختت وەک کۆڵە لە مەزاری وڵات جوتیاری دەکەم تێدا دەچێنم گەنم و مازۆڵە خاک جێ ناهێڵم بۆ داگیرکەران گەر لە جیاتی پڵاو بخۆم پڕپۆڵە نیشتیمانی خۆم جوان دەپارێزم بە خاکی پاکی دەکەم بابۆڵە خوایە بمێنم ڕۆژێک ببینم کوردوستانەکەم هەمووی یێک قۆڵە بە تیشکی خۆری ئاسمانی گەش وەیتوێنێ شەختەی ئەوەی سەهۆڵە تەنیا قەڵەمت نەکا لاڕێ بێ وشەی چوارشانە نەکەی بچکۆڵە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ژنێک دەناسم سەبارەت: وەرگیراو لە شێعری سیمین بێهبەهانی - نووسین: هێمن نیک بین ئەمن ژنێکی دەناسم بۆ فڕین، ئازادی دەوێ بەڵام لە ترسی زۆر شت فڕین لە سەری دەکەوێ ئەمن ژنێکی دەناسم بەیانی تاکو ئێوارێ بە چاوی تەڕ و سوری بە شێوەی هەور دەبارێ بۆ عیشق گۆرانی دەڵێ بە نیگاهی سادە و تەنیای بە دەنگێکی کز و مات، ئومێدی داخست لە دنیای ئەمن ژنێکی دەناسم لە زۆر شتی ژین پەژیوانە کە بۆچی دڵی دا بە کەسێک کە وا زوو بو بە بێگانە ژنێکیش بە سرتە و بێ دەنگ کوتی دەرۆم ئەلەو ماڵەی بڵام کوتی کێ دوا خۆم ئاگای دەبێ لەو مناڵەی ژنێک دووگیان لەگەڵ زامە ژنێک بۆ منداڵ دەناڵی ژنێکیش پڕ بە دنیاکەی بێزار لە ژین و حاڵی ژنێکیش لە تەنیایی دا بە کاموای غەم چنی شاڵێک ژنێکیش دەست لە هیچ نادا تەنانەت، چنینی تاڵێک ژنێک لە ناو ماڵی خۆی دا خۆی وەک زیندانی دەبینێ خۆی بە بێ بەش دەزانێ و نایهەوێ زیندوو بمێنێ ژنێک هێندە دڵ ناسکە بە قسێکی چوک دڵگرانە ژنێکیش هێندە خاراوە دەڵێ وەک بەردی بێ گیانە ژنێک لە نێو فەقێری دا ژنێک لە نێو ناز و نیعمەت ژنێک لە نێو شکەنجەکانی بیر دەکاتەوە لە ڕەحمەت ژنێک دێشێ پشت و لاقی بە هاواری گوێ دنیای برد ژنێک هەموو ژیانی دەردە دەنگی نەکرد هەتاکوو مرد ژنێک پێخۆشە بمرێ ژنێک بە شێعر ئارامە ژنێک لە نێو کاتەکانی چاوە ڕوانی هاتنی نامە ئەمن ژنێکی دەناسم بۆ مناڵانی دەکا چیڕۆک هەموو ژیانی هەر بۆ وانە بۆخۆی کزە وکوو تیرۆک ژنێک وەکوو چرای ماڵێک شەوانە بۆ خێزان دایسێ بەڵام کاتێک کوژایەوە تاریک دەبێ، کەس نایناسێ ژنێک سفرەکەی بەتاڵە خۆی بە شەرمەزار دەزانێ ناچێ بۆ لای هەموو کارێک خۆی رسوا ناکا بۆ نانێ ئەمن ژنێکی دەناسم دائم خەندەی لە لێوانە بەڵام لە نێو دەروونی دا پڕ لە دەرد و غەم و ژانە ژنێک تەوانی نەماوە کە بڕوات و خەڵاسی بێ بۆخۆی دەڵێ دەڕۆم بەڵام لە دەستی دڵی خەڵاسی نابێ ژنێک ورەی هێندە بەرزە سەد جار تاڵی دیت، نەگۆڕا لە کێبەرکێ ژیانی دا بە هیچ شەیتانێک نەدۆڕا ژنێک دەنگی خۆشە بەڵام نەیان هێشت بیڵێ گۆرانی بە نێوی حەرام و تاوان گوشاریان خستە سەر گیانی ژنێک زەلیل لەسەر جێگا لە مەرگ ناترسێ و بە جەرگە مەرگی لە ژیان پێ باشتر چاوە ڕوانی هاتنی مەرگە ژنێک کوژرا بە بێ گوناحی دەیان کوت خوار هات و رۆیی پیاوێک کوشتی کە بۆخۆی هەموو عمر بە خواری ڕۆیی ژنێک لەگەل ئەوینداری پێک نەگەیشتن، نەیتوانی ژنێک زەمانە پیری کرد ئێستاش هۆیەکەی نەزانی ژنێک لەبەر مناڵەکەی سەدان جار مرد و هەستاوە ژنێک لەبەر منداڵ نەبوون لە ژێر قسەی خەڵک هەڵنەستاوە ژنێک کە هاو شانی پیاوێک هاتە سەر دونیای خودایی کوتیان پیاو لە پێشێ بڕوا تۆش لە پشت سەر و دوایی ئەمن ژنێکی دەناسم لە ناخۆشی دا بەشێکە بەڵام کاتی دانی میرات دەڵێن بەشی تۆ لەتێکە ژنێک گەیشتە کۆتایی و لە ژیانی دڵنیا بوو ژنێک ئێستاش نەیزانی کە بۆچی لەسەر دنیا بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ژیانی من سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین هەر شەقاری سەر سەمەنم سەدان بیرەوەری سەرکز خۆی لە وێدا حەشار داوە لە هەر تاڵی سپی ڕدێنم هەزاران غەمی نەکوتراو شێوەی لاولاو خۆی باداوە باسی کزی چاوم ناکەم یا لەرزۆکی دەستەکانم با نەڵێن پیر و خەرفاوە پێنگاوم ناینە ڕۆیشتن شێوەی دارێکی پڕ ئەزمون سەرتوولەکانم قرتاوە لە بڵیندایی لووتکەی ئاوات پێش ئەوەی کەسێک سەرکەوێت هیوابڕاوی من حەساوە بێ وەی کە بوومەلەرزە بێت باڵاخانەی داواکانم داخرمان و گشت نهۆمەکەی ڕووخاوە چوارگۆشەی ڕووپەڕی هەستم بە چڕنووکی داڵی برسی یکەی پێوانی درێژایی ڵێی ڕۆۆشاوە عەشق و ئەوین و دڵداری ڕۆمانێکی نادیار بو لە من بۆ کەس نەخوێندراوە چاوە ڕوانی بوە برابەشی دەمووکەکانی ژیانم و چاو وشک هەڵات بە دەرگاوە تەلاسم کرد لە ناخۆشیان تەپلۆسیشم بۆ خۆشیەکان خەفەتی لە دڵم دا ماوە ڕابردووم ئەسپێکی سەرکێش ئێستاشم گورگێکی دڕنەو داهاتووش ماری سڕ کراوە لە گۆڕەپانی خەندە و گری شەڕێکی قوورس هاتە ئارا خەندە لە وێ دا دۆڕاوە کوێرایی بە ڕۆژ داهات شەو بوو بە هەوێی مانگەشەو چرای ڕووناکی کووژاوە قەبووڵ کردنی ئیقباڵی ڕەش ڕاهاتن لەگەڵ بەختی پووک لە سەرەتا نەنووسراوە دیارە کە بۆخۆم ویستوومە ئەو رێکلاشە ژیانەم هەبێ گازەندەم بە کەس نەداوە سێ منداڵم لە ژیان هەبوو عەشق، خۆشی، بەختەوەری ئەوانم بە دڵ نێو ناوە عەشق ون بوو نەمدیتەوە خۆشی بە نەخۆشی مرد و بەختەوەریشم کوژراوە بەرچاو تاریکی لە ژیانم بۆتە کوڕە گەورەی ماڵەکەم لە بن دەرگا هەڵتروشکاوە گەر بمهەوێ شێوەی چیڕۆک وەسفی حاڵ و ناخم بکەم چیڕۆکی وا نەکوتراوە شەو و ڕۆژم بێ بایەخە وەک تاڵ و پۆی فەڕشێکە کەس نازانێ چۆن چندراوە ناسناوی شاعیریم ڵێڵە بۆ داژدارانم پرسیاره تا ئێستا بۆم جواب نەدراوە لە تەواوی شێعرەکانم خەفەت شێوەی پشتێندێکە لە نێوقەدی من هاڵاوە ئەوجار زانیتان کە بۆچی ڕواڵەتم پیری لێ نیشت و تەنیام بە شێوەی ناسناوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەسیەت سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین دەبێ ناحەزانی گەلم بە نووکی پێنووسم شڕ بن پێم خۆشە تەواوی دونیا بە شێعرەکانی من مڕ بن بە شێعری پاراو بۆ وڵات با هەزاران لێنوس پڕ بن بە دەنگی سەمفۆنیای شێعرم گوێ نەبیستان کەڕ و کڕ بن نەوەی دوا ڕۆژ لێو وەسیەت بێ بۆ مافی خۆتان مەکوڕ بن نەکا ڕۆژێک کە خۆر هەڵات لەو کاتەدا ماری سڕ بن ئامێز لە داری وڵات دەن بۆچی لە خاکتان دا زڕ بن؟ هەموو کات هاوڕێی باشی بن دژ بە مرۆڤی بن بڕ بن لەسەر سفرەی ئەوینداری کڕ و چەور وەکوو بنکڕ بن ماڵی نیشتیمان ئاوا کەن بۆ سواغی دیواری قوڕ بن لە ناو دەریا دا کف مەبن قورس بن بە شێوەی دوڕ بن تێر بن لە زوڵم و زۆر و دەرد با زاڵمان لەسەر ئاخوڕ بن دەست دەنە قەڵەمی زانست تاکەی پێمان بڵێن وڕ بن بەذری ئارامی بچێنن لە کاتی خۆی مرچوموڕ بن گەر ئاو بوون مەند و ڵێڵ مەبن وەکوو ئاوهەڵدێر بەخوڕ بن بۆ پاراستنی داب و کلتور تاکە تاکەتان وەخڕ بن لەگەڵ نەرمیەکان نەرم بن لەگەڵ توندیەکانیش چڕ بن بۆ گەرما پێدان بە ژیان وەک بڵێسەی ئاگر بە گڕ بن دژ بە قەفەس و دیل بون بن وەکوو هەڵو بەرزەفڕ بن قسەی دڵتان مەدرکێنن پاڕێزەری ڕاز و سڕ بن لایانگری خۆش ویستن بن نەکا وەک ڕێوی بە فڕ بن لەگەڵ هاوڕێیان هێدی بن لەگەڵ دوژمن گورگی دڕ بن قەڵەمت بڕشێنە تەنیا نەفس پیسان با پێی قڕ بن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی بۆ ...؟ سەبارەت: پاییز ١٣٩٧ - نووسین: هێمن نیک بین دەڵێن ژیان پڕه له خوشی سەدان شادی لە نێو دایە ئەی بۆ ژیان بۆته خەفەت، هەزار مەراقی تێدایه دەلێن عیشق و خۆشەویستی دیاریێکه له لای خودا ئەی بۆ عاشق خەفەت باره عیشق نەفرەتی تێدایه دەڵێن ئەوین مەعنای نیه دوای مەکەوە کوڵاوی خوارە ئەی بۆ بێ وی ژیان پوچەڵە ساتەکانی بێ مەعنایه دەڵێن دڵ پارچه گۆشتێکه گوێ مەدەیە بە ترپەکەی ئەی بۆ دەشکێت و ورد دەبێ ناسک وەکوو شوشه وایه دەڵێن غەم خەون و خەیاڵه بە وی و بێ وی شتێک ناگۆڕێ ئەی بۆچی وا لێم نێزیکە ڕێک له نێوی جەستەم دایه دەڵێن تەنیایی باش نیه واز لە تەنیاییت بهێنە ئەی بۆ بە دائم لەگەڵمە وەکوو هاوڕێ و برا وایه دەڵێن بوا چەماویەوە خۆ ئەتۆ جوان و جعێڵی ئەی بۆ دەرد و لەرزی پیری له ناو ناخی دڵم دایه دەڵێن ڕوو بکە لای ئاوێنه چۆن ڕاستیەکانت پێ دەڵێت ئەی بۆ وێنەی ناو ئاوینه بەراو پشته و وەک درۆ وایه دەڵێن سێبەر هاوڕێی چاکە یک ئەندازەو هاوسەفەرتە ئەی بۆ سێبەر جارجار کورته و جاری واشه بڵیند باڵایه دەڵێن فەرماندەی لەش مێشکه و بڕیارەکان لە لای وێ ڕان ئەی بۆ له ناو لەشی من دا بڕیارەکان له دڵ ڕایه دەڵێن عیشق بۆ عاشقەکان دەبێ پاک و بێ ڕیا بێت ئەی بۆ ئەوڕۆ عیشقی پاک هەمووی وەک بادی هەوایه دەڵێن ژین کردن خۆشه بەڵام مەرگ چڕ و سەخته ئەی بۆ ژین بۆته خەفەت ئارزوی مەرگ لە دڵان دایه دەڵێن له ناو ژیانی مرۆڤ گرینگ ترین کەس خویەتی ئەی بۆ له ناو ژیانی ' هێمن ' گرینگ تەنیا تۆی تێ دایه ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کوا ...؟ سەبارەت: ١٦ گوڵان بەهاری ١٣٩٩ - نووسین: هێمن نیک بین کوا چرۆی گوڵ لە بەهاری خاکی من کوا وفای یار بۆ دڵداری پاکی من کوا زەمانەی بێ دەرد کوا خۆشی ژیان کوا ڕەوانی بێ فڕ و فێڵ، بۆچی ڕمان کوانێ گەرمی دەستی هاورێ و برادەران کوانێ دڵی پاک یارمەتی یاری دەران کوانێ قورسی باری مەینەتی ئەوین کوا عیلاجی دڵی پر درد و غەمین کوا نیگاهی پر لە رازی نیگاری نێو دڵم کوانێ بۆنی خۆشی بێ وینە ی گوڵم کوانێ دەنگی پێی رێبوارانی رێی عەشق کوانێ دەرسی دڵ داری ببێتە سەرمەشق کوا هەڵاڵەی زەرد، گوڵاڵەی سوور وشین کوانێ میوەی خۆش ڕێک بە تامی ژین کوا هەوای دڵتەنگی پاییز و بەهار کوانێ دەنگی زەنگۆڵەی گاران بە قەتار کوانێ گەرمی کوورەی داری لادێکان کوانێ دەستی ڕەحمەتی خودای بێ مەکان کوانێ کوێستان و تامی کەنگر و رێواسکی کوانێ کوڵانی ساڵان و منداڵ پێخواسەکی کوانێ مرواریدی ناو بەحری خەیاڵ کوانێ نەوروزی خۆشی ساڵ بە ساڵ کوا هەوای چونە دەر و سەفرە و گەران کوانێ شمشاڵ شوان قاڕەی مەڕان کوانێ سەرخۆشی بۆ رابردووی پڕ لە یاد کوانێ دڵخۆشی بۆ داهاتووی خۆش و شاد کوا جومعە و جەماعەت عبادەت پر بە دڵ کوا دڵی پر لە ایمان و ئەوین بە بۆنی گوڵ کوا شەو و خەو خەون بە بێ هەستانەوە کوا تعبیری خۆش بە بێ چەوسانەوە کوا ژیان و ژینەوەو هەڵدانی باڵای شەنگە سوار کوا مەرگی ئارام و کۆچ بو لای پەروەردگار کوا دەنگی پێکەنینی کورپەکەی باوەشم کوا لارە لاری پیرە مێردی چاو مەوەشم کوا ژیانی خۆش و بێدەنگ سروشتی دێ و شار کوا جوانی کل لە چاووی کیژی چاو خومار کوا دەنگی شۆرە شۆری بارانی بەهاری وڵات کوانی ئاڵای هەڵدراو لەسەر نووکی قەڵات کوانێ لرفەی کرێوەی بەفری خاتوو زمهەریر کوا خوڕەی چۆمی پڕ قوڕاوی گەرمەسیر کوا مناڵی و میرمناڵی و گەورە بوون کوانێ گۆچان و خێرا بۆ پیری چوون کوا هەناسەی پڕ لە تاسە بۆ تەمەن کوانێ سین بوونی چیا و کێو و چەمەن کوا تەبایی بۆ گەیشتن دڵ بە دڵ کوانی ئاسمان، کوانی حەرز و کوانێ گڵ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من بێزار نیم ... سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین بێزار... ؟ هههههه نا بێزار نیم وەڕەزم... . وەرەزم، بێدەنگ و ماتم کوژاوە و سست و بێ کاتم شێوەی کاتمژێری دەستی ئەو شەهیدەی کە بۆ خاکی کەوتە حەرز و دواتر ناوی خاک فرۆشیان لەسەر دانا و ئەوانەی گولێکیان نەتەقاند بوونە نیشتیمان پارێز سارد و سرم شێوەی ئەو جەستەی کە وێران بو لە ژێر قورسی باری خۆش نەویستنی ئەویندارەوە تاڵم، زۆر تاڵ وەکوو قاوە، وەکوو نانی سووتاوی سەر ساجی ژیان بێزار نیم... دڵتەنگم وەکوو ئەوەی کە بێ تاوان کوژراوم بێ باوەڕ بووم سەبارەت بە کەسەکان شێوەی ئەو جوڵا تەنەی کە لە سووچی دیوی کەسێک کە وایدەزانی تەنیا هاوڕێیەتی بەڵام بە دەستی ئەو کوژرا نا... نانا من بێزار نیم... هەرگیز بێزار نابم، ئەو ژیانە پڕە لە کایە ناهێڵێت بێزار بم... وێرانی داڕمانی باڵاخانەی هەست هەندراومم تۆ ئایا دەزانی لە گەنجی دا پیر بووون تامی چیە؟ ئایا دەزانی پر لە گریان بی و ناچار بە پێکەنین بی چەندە بە ژانە؟؟؟ من بێزار نیم، گەیشتومە کۆتایی ویستەکانم و تەنیا ویستم کێشانی هەناسێکی بێ خەیاڵ و ئارامە جاری وایە غیرەیی بە مێرولێک دەکەم کە دانەوێڵە کۆ دەکاتەوە بۆ زستان جاری وایە... هیچ لێ گەرێ من بێزار نیم... ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەردی فانتۆم سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین لە ناو عیلمی پزیشکی دا دەردێک هەیە بە نێو فانتۆم دەردێکی قوڵ لە ناخ دا دێت وەکوو قوڵایی چۆم و گۆم دەردێکی زۆر ئاشنایە بەڵام خۆت لێ نامۆ دەکات لە بدایەتی دەستپێکی دا باسی لوتکەی ئاسۆ دەکات وەکوو دەردی قامکی دەستێک کە بڕدراوە وجێی بەتاڵە وەکوو دەستێکی پەڕیوە کە دیتنەکەشی هەر تاڵە وەکوو یادی کەسێک وایە کە ماوەیێکە ڕۆیشتوە بۆخۆی نیە بەڵام یادی دڵ و هەستمانی کوشتوە ئەو دەردە نێوی فانتۆمە لەناخۆش ترین دەردەکانە دەردێکی پڕپڕ لە ژانە بەڵام بێ دەنگ و مەکانە وەکوو دەردی خۆش نەویستن ئی کەسێک کە هەموو کەسە ئەو هەرگیز تۆ هەست پێ ناکا بەڵام بۆتۆ دیتنی بەسە وەک تامی تاڵی خەیانەت کە پڕ بە دڵ هەست پێ دەکەی وەکوو دڵە ڕاوکە و خەمۆکی کە کاتی دێ و دەست پێ دەکەی دەردی وەکوو هەستی بەرخێک کە مرۆڤ بە هاوڕێی دەزانێ بەڵام کە گەورە بو ڕۆژێک دەبرژێو و دەخورێ بە نانێ دەردی فانتۆم، ناوە رۆکی هەست و دەرون وێران دەکا گیانی کەسی تووش بو بە غەم بێ تاقەت و بێ گیان دەکا دەردەکەی هەست دەکردرێ، بەڵام خۆت پێ نیشان نادا دەردێکی خەیاڵی و بەژان پەردە لە سەر دڵ لانادا جوان دەیبینی و زەجرت دەدا بە ئاگاداری و دڵنیایی پیرت دەکا لە گەنجی دا وشکت دەکا بە تەنیایی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دیلیەتی سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین کاتی فڕینم بەرەو ئاوات قرتاندیان باڵ و پەڕم گوتیان وەڵا بۆ تۆمانە پێیان وابوو گێژ و مەڕم ئاواتیان لەبیر بردمەوە و هەڵفڕینیان لێ هەستاندم ئامانجم لێ بوو بە خەون لە هەموو ژیانیان وەستاندم بە بێ باڵی کەوتمە حەرز و ئەوجار لێیان ستاندم نەفەس لە چوارگۆشێکیان هاویشتم ئەوان پێیان دەگووت قەفەس نان و ئاویان بۆ دادەنام وەیان زانی ماف هەر خووانە مێشکیان ژەنگاوییە و دەڵێن دیلی ئیشی سەرکەوتووانە باڵی قرتاو دەڕوێنەوە مەیلی فڕین و چوون گەشەیە بیری ئازادی باڵەندە بۆ بەندیوان هەڕەشەیە پێش دەگرن لە ماف و هەستت پێش دەگرن لە بیر و بۆچوون پێش دەگرن لە پێشکەوتن و هانیشت دەدەن بۆ ڕۆچوون ناتوانێ خوو بگرێ بە بەند ئەو باڵندەی ئازاد ژیاوە ئازادی مافی گشت کەسە جیاوازی نیە ژنە، پیاوە چەشەی ئازادی دڵخوازە جارێک بیچێژی تەواوە باڵانت مەدە بە نەیار موحیبەتی درۆ وەک داوە دەستێک بە سەرت دادێنێ دواتر لێت دەکا بە چەپۆک ئەو وەسیەتە لە من ببیستە لەبەر دەستی دا ببە واپۆک داپاچی کە لقی لاڕێ بژار کە هەژگەڵی هەستت تا لە کەسێک دڵنیا نەبووی ڕوونی مەکەوە مەبەستت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئادەم سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین بە هاتنە نێو زیواری ڕەش بێ دەرتان، منی ئادەم لە نێو نزمی خۆشیەکان دا خەفەت زۆر، بۆ دڵی سادەم نانێک لە نرخی گیان دایە کوا چێژی، فستەق و بادەم (بادام) بۆ خۆشویستن ڕێ نەدراوم لە ترسانیش دڵم نادەم بەڵێن بۆ شەڕاب دراوم بێ بەڵگە کۆسپ لە بادەم کەس نەبوو نازم بکێشێ دوژمنی ناز و ئیفادەم پێواومە ماوێنی تەمەن ڕێبواری ماندوی ئەو جادەم هیلاکی بێ حەسانەوەم پێم خۆشە لە ژیان لادەم خۆ منیش بەندەی خوا بوم بۆ لە ژینی خۆش بێ وادەم بۆ دەبێ من پەژیوان بم لە جیاتی ژین لە مەرگ زادەم تەنیا من و منم تەنیا هێمنە هەستم دەمادەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین عاقڵە و ژیرە بیرم، بەڵام دێوانەیە دڵ کۆشکی ڕازاوەیە جەستەم، وێرانەیە دڵ جێی متمانەم بۆ باڵەندەی بێ پەنا دەست و پێم کۆڵەکەن و هێلانەیە دڵ ئاشنا بوون ئەو کەسانەی بوونە زام خزم و ناسیاوە خەنجەر، بێگانەیە دڵ هەرچی هات گووتی هاودڵم و وانەبوو بوومە پەندی زەمانە و بێ وانەیە دڵ سادە بووم تەشەری ساویلکەییم لێدرا کەس نەیکرد گلەیی لێم، بێ تانەیە دڵ شوشە نەبوو بەڵام شکاندیان لەتە گۆشت زۆر هەوڵم دا و تێگەیشتم بێ مانەیە دڵ بە خۆڵ بووە بیابان باغی سینەی پڕ بەرم دەرگاکەی دانەخست و بێ زمانەیە دڵ بەسە هێمن، ئەتۆ خووت بە تەنیایی هەیە عاقڵی پیشەی مردوەکانە، شێتانەیە دڵ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گریانم دێ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ئەو ڕۆژانە زۆر دڵ پڕم، سووک و ئاسان گریانم دێ بە دیتنی جێگا برین و خوێنی لاوان گریانم دێ بە ورە بووم من هەموو دەم بەڵام دڵم ناسک بووە بە دیتنی کۆلکەزێڕینە بە با و باران گریانم دێ ماتەم وڵاتی داگرتوین غەم بۆتە میوانی ماڵمان بە دیتنی مناڵی بچووک بە قاقایان گریانم دێ لە کلتوری کوردەواری هەڵپەڕین خۆی هێمایێکە شایی جاران شادیمان بو بۆ بە شاییان گریانم دێ هێندە هەندراوە دەرونم پێستی هەستم ئەستور بووە کاتێک هێرش دێتە سەرم من بە ڕاسان گریانم دێ دەڵێن شەهید نامرێ و نابێ فرمێسکی بۆ بڕێژی ئەی بۆ لە تاو کەوتنە حەرزی شەهیدانمان گریانم دێ ژینا کە کوتی توخدا مەمبەن ئەمن لێرە کەس ناناسم بۆ پاکی و بێ تاوانی وی کاتی گیان دان گریانم دێ بۆ ئازایەتی نیکا و بۆ سەدان کیژ و کوڕی وڵات بۆ بێ کەوشی مناڵانی بەلوچستان گریانم دێ بۆ کۆچی دایکان و باوکان بە گولەی ناحەقی زاڵم بۆ مناڵانی سەغیر بوو من بۆ باوان گریانم دێ بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی تەرمی ڕۆڵەیان ئامێز گرت بۆ مەزڵومی خدانوور و پیتۆڵی کیان گریانم دێ بۆ سەرهەڵدان، بۆ ڕێپێوان بۆ مان گرتن، خۆپیشاندان بۆ تەواو کوردی پەنابەر دور لە یاران گریانم دێ بە هیچ پیلان و درۆیێک ناتوانن پێش خەبات بگرن بەو زوانە وڵات ئازاد دەبێت بۆ سەرهەڵدان گریانم دێ ڕێگای ئازادی و سەربەستی شۆڕش و خەباتی دەوێ هێمن هێمن بە تەنیایی بە تێکۆشان گریانم دێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تامی ژیان سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین تاوانە گەر تامی ژیان تێکەڵ بە ناوی ژن نەبێ وێرانە ئەو نیشتیمانەی زوڵمی لێ سەراوبن نەبێ دیواری بێتۆنی زاڵم کوانێ بە درووشم دەڕووخێ؟ کاول بێ ئەو چوار دیوارەی بۆ مافەکانی من نەبێ زەروو لە خوێن قەت تێر نابێ تا ڕۆژێک بە خوێن شەق دەبێ ئەو زەحاکەی خوێن دەڕێژێ ناڕوا، خەڵک ڕزن نەبێ نەفرەت بێ لەو حاکمانەی دڵخۆش بە بەند و کوشتنن حاکمێک بۆ وڵات دەبێ، دڵی وەکوو ئاسن نەبێ سەیری زاڵمانی پێشوو کەن ئێستا کوان و کوێ جێیانە بەو کەسەی دەڵێن مرۆڤە، لە ژینی مەخابن نەبێ بڕوا کەن ژیان زۆر خۆشە بەو مەرجەی بە جوانی بژی سەر بڵیند و ویژدان ئارام مرۆڤ هەستی بێ بن نەبێ ئەو کەسەی بە گەل خائینە ژیانی گەندەڵی هەیە ڕۆژێک پەژیوانە و پاشگەز ئەو دەم کەسی لەکن نەبێ زۆر خۆشە ڕۆژێک ببینم کەو نەبێتە داو بۆ کەوێک دارێکی ئازا و بە تەمەن بە هۆرەی خۆی لەبن نەبێ بمێنم و ئەوە ببینم، ماف بۆتە شتێکی ئاسایی مەزرای ئازادی وڵاتێک خوراو بە دەستی سن نەبێ شۆڕشێک بۆ نان و ئازادی پیرۆزە و سەرکەوتوو دەبێ بۆ تێر بوونی زگی برسی نان گەنم بێ و هەرزن نەبێ ئاواتمە ڕۆژێک بێتە دی درووشمی، ژن ژیان ئازادی چیتر قژی جوانی کیژێک لە ژێر لێچکە قرژن نەبێ چیتر لاوە کوڕەکانمان لە ژێر تەنافی دار نەبن بیریان لە پێشکەوتنیان بێ چاویان لە ڕاکڕدن نەبێ دەنووسم بە پێنووسەکەم تا ئەو رۆژەی هەناسە دێن با بیر و ڕای پاک و تەنیام لە نێو ئاپۆرە ون نەبێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ژینا و شلێر سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین پێم خۆشە دوو کچم هەبن یێکیان ژینا، یێکیان شلێر وایان بە دڵ پەروەردە کەم یێکیان بە هێز، یکیان بوێر نەهێڵم دەستی چەپەڵی هیچ ئاژەڵێک پێیان کەوێ تەواو مافیان پارێزراو بێت ئازاد بڕۆنە ئێر و ئەوێ شلێر بە نێو گوڵی شلێر کەم کە پاک و جوان سەری دانا ژیناش بەڕاستی ژیان بێت ژیر و بەهێز بێت و زانا متمانەیان لە دڵی هاوێین با ئارامیان پێ ببەخشین ژینا و شلێر بپارێزن لە دەستی ئەوانەی وەحشین کۆچی وان وێرانی پێوە سەرتان لە بەفر بێننە دەر ئەورۆ نۆرەی وان بو و سپەینێ کچانی کە دێنە ژێر خەتەر هەزار ڕەحمەت لەو بنەماڵەی کە کیژی بوێر فێر دەکا هێندەی لە عەشق پێ دەبەخشێ چاو و دڵی لە عەشق تێر دەکا مافی تەواوی دەداتێ و مانای ئازادی دەزانێ بە چاوێکی ڕوو بە ئاسۆ بەرەو داهاتوو دەڕوانێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: باش نیم سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین باش نیم چونکا... پڕ بە دڵ لە ژیان دڵ پڕم پێش پیری لە گەنجی قڕم جەستە ماندوو مێشک گێژاوی خەیاڵات دڵ شێوەی بێژنگ کون کونە ئای لەو چیڕۆکە پڕ لە زامە وەمزانی تەمەن بۆ ژیانە بەڵام ژان بوو گشت تەمەنم ئەی لەو مەودایە ژینە کە بێ بەها بە فیڕۆ چوو لەو وڵاتە هەوێنی ژیان، مردنە وڵامی دەنگ، بێدەنگ بوونە گلەیی بکەی بۆ گۆڕ چوونە پێم بڵێن بۆ کوێ هەنگاو بنێم؟ پرسیارم لە کێ بپرسم؟ مناڵان وەڕەز و بێزار گەنج لە داهاتویان بێزار بە ساڵ داچوو لە خۆی بێزار مافی ژن خەونێکی زڕە پیاوسالاری ئاڵای لەسەر لووتکە هەڵدا کچ نیوە بەش و بێ بەشە کوڕ لە ئەوین چارە ڕەشە بۆ درێژە پێ دان بە ژیان بۆ پاروێک نان ڕوو لە شاخە دەنگی فیشەک و وشەی با هەڕەشە بۆ سەر گیانیەتی ئاخ بۆ بێ بەشی ئاواتەکانی لاوی ئاخ بۆ هەتیوی دڵخۆشی و بەختەوەری هەوری ڕەشی زوڵم لە ئاسمان دەخولێتەوە زاڵمان جلی هاوڕێی لەبەر دەکەن خەفەت خواردن سێ جەمەیە سفرەی خوان لە نان بەتاڵ بۆ دەبێ ڕووت و برسی بم بەڵام تێر بم لە زیندو بوون بەخت دەرگای لێ داخراوە ئای مەرگ لە کوێی ژیان کوشتمی ژیان لەو وڵاتە بۆ نان کوشتمی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تەنیا سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین تەنیا خەیاڵ دەتوانێ من بۆ لای ئازیزترین کەسانم بەرێت تەنیا هەناسە دەتوانێ باشترین هاورێی بێت تا کۆتایی تەمەن تەنیا عەتری زولفی کیژۆڵێکی تەمەن سێ ساڵان دەتوانێ جارێکی تر متمانەی من بە عەشق زیاد کاتەوە تەنیا هەنگاو دەتوانێ بەوەرو گەیشتنم ببات تەنیا فرمێسک دەتوانێ کاتی دڵتەنگی ئارامم کاتەوە تەنیا نیگا دەتوانی دەلاقەی روو بە ئاسۆ بێت تەنیا تۆفان دەتوانێ من لە ئیشی وزەبەزێن دوور خاتەوە تەنیا پەنجەی یار دەتوانێ فرمێسک لە چاوم بسڕێت تەنیا مۆسیقا دەتوانێ هەستی شێعرم ببزوێنێ تەنیا قەڵەم دەتوانێ سەمای وشەکانم لەسەر لێنووس بنەخشێنێ تەنیا بێدەنگی دەتوانێ من لە ئاستی قسەی ناحەزان دا سەرکەوتوو کات تەنیا... . تەنیا... . تەنیا خۆرەتاو دەتوانێ شەختەی سەهۆڵ لە ناو جەستەی بووکە بەفرینەم دا وتاوێنێ تەنیا ئەجەل دەتوانێ مەودای من و ژیان بێت تەنیا مەرگ دەتوانێ خامۆشی بەسەر من دا بێنێت تەنیا خاک دەتوانێ منی تەنیا و تەواوی ئاواتەکانم بشارێتەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دووری ئازیز سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین دوری ئازیز ژانی زۆرە سارێژ بوونی قورس و چڕە دەمەو ئێوارە و بەیانی کاتت لە دڵتەنگی پڕە وەکوو برینێکی بێ دەرمان لەسەر جەرگ و دڵت خڕە پێت خۆشە توند هاواری کەی بەڵام هەمووی خەونی زڕە خەفەت دەخۆی بۆ ڕۆیشتنی هەرچی گەنجە، کچە، کوڕە بە دووکەڵی غوربەتی ڕەش یادت بێ یادی وی قڕە تەنیا ئارامیت دەنگیەتی دڵ بە وێنێک گەرم و گوڕە ڕووت و ڕەجاڵە ژیانت جلی نوێت لەبەر دا شڕە کۆچ و سەفەر، تاڵی غوربەت مەرگێکی بە کوت و پڕە جیاوازی نیە لەگەڵ مەرگ دور بوونەوە جەرگ بڕە لەو کاتەی لە لات نامێنێ مێشک و هۆشت، گێژ و وڕە بێدەنگی وڵاتت دادەگرێ بۆ سەوداشی هەرزان کڕە تەنیا وەرەزی حەسانەوەت زستانێکی سارد و سڕە دنیا گۆیێکی بچووکە مرۆڤە بێ ڕەحم و کڕە تا کاتی مەرگ هاوار دەکەم مەڕۆن غوربەت ڕیشە بڕە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕوون و ناڕوون سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین کۆتایی هات ساڵێکی ڕەش بە هیوای ساڵێکی ڕوونین شەکەت بوین لە هەڵاتن و بێزاریش لە هات و چوونین ئەوەندە دورین لە خۆشی کە ماندوو لە ماندوو بوونین ژیان بە تاریک دەزانین وادەزانین ئاوی ڕوونین بەڵام خۆمان خەتامانە کە وا دژ بە مرۆڤ بوونین بۆتان باس دەکەم بە وردی کە بۆچی لە خۆ بردوو نین ناگەڕێن بۆ قوومە ئاوێک گۆلی ئاویش بێ هەر توونین کوڕ بە دوای کچی پڵینگەو کچیش هاوار دەکەن شوو نین پیاوان خۆ بە ئاور دادەن ئافرەت دەڵێ خۆ ماندوو نین ئافرەتانیش بە ئیش بمرن پیاوان دەڵێن خۆ کارو نین چاولێکەری کارەساتە و دەڵێن فێرە ئارەزوو نین هەمووی بەدوای پارە وێڵە دەڵێن فەقیرین خۆ جوو نین هەر کەس تەنیا خۆی دەبینێ بۆ بەلەمی کەس پاروو نین بۆ ئاوردان دەبنە تۆفان بۆ گەشەی ژین دەڵێن فوو نین لاوان هەموو لە وڵات ڕۆیشتن دەڵێن خۆ لێرە زیندوو نین کە گەیشتنە وڵاتێکی غوربەت دڵخۆش و بە ڕەنگ و ڕوو نین لە زۆر شت خەراب تێگەیشتین گوناح زۆرە خۆ هەر موو نین ئافرەت بە مڵکیان دەزانن باشە خۆ ئێوە زەروو نین بیرمان با ئاوەڵا تر کەین بۆ لایانگری ڕۆ چونین مرۆڤەکان هەموو یێکین جیاوازی دایک و خەسوو نین باشەکان بۆ هەر ئیمن بن خۆ خەڵک هەناسە بۆ سۆ نین دەرسی ژیان چڕ و قورسە بۆ عالم بوون چاو و ڕوو نین مناڵان لەسەر سفرەی خوان چاوەڕێن فێرە پاروو نین سرووشت گشتی بۆتە ئاماج لەمێژ ساڵە کە مازوو نین زۆر کەس دژ بە ئایینە و فێری تاعەت و ڕۆژوو نین هیوادارم ساڵی نوێ بێت بمێمن ئەوەی جاجوو نین بە لوتف خوا و هیمەتی خۆن بگۆڕێ دەورانی نا ڕوونین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وڵاتی چەتەکان سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ژیان له وڵاتی چەتەکان هەموو دەمێک بێ بەهایە ماندوو بوونت بێ وچانە حەسانەوت بێ سەودایە بۆ ڕاگرتنی دڵ و هەستت گوریسی ئەوین یک هەودایە تەمەن خەونێکی ئاڵۆزە شێوەی ووشەی وشکە بایە سارد و سڕن ژیان و ژین پێستی هەستت وەک پۆڵایە مناڵ کە لە دایک دەبێت بە خەفەتان دەکا کایە تامی ژیانت لێ دەگوڕێ تامی شێوەی قاوە و چایە هەر کەس هات قسێکت پێ دەڵێ تۆش بە ناچار دەڵێی وایە زۆر جار ڕێگاکەت دەگۆڕی هەنگاو شلن و لە دوات نایە ژیانێک کە دەبا خۆش با تێ دابا مۆسیقا و نایە دەبێتە سەرسامی و هێڕی شێتت دەکا لەو هەوایە بڵیند و نەوی و شەپۆلاوی کاتی تۆفان نێو دەریایە منیش بەلەمێکی تەنیا و تەنیا هاورێکەم خودایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تاوان سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ئاژەڵانیش لەو جیهانە بەش و مافی ژیانیان هەیە بڕواتان بێت بیر و عەقڵ و موحیبەت و ویانیان هەیە ئەوان دژ بە مرۆڤ بوون نین لایانگری ئارام بوونن گەر ئێمە لەگەڵیان باش بین هێمنایەتی گیانیان هەیە زۆر دار بووین و لێمان ستاندون تەنانەت مافی زیندوو بوون کێو و دارستانمان سوتاند دەڵێن ئەوان زیانیان هەیە تێر بوونێکی سادە و ساکار هەموو ئاواتی ئاژەڵە ئازادیێکی کاتیان هەبێ دڵی میهرەبانیان هەیە منی مرۆڤی بە تەماح تەماح لە پێستی ویش دەکەم ئەوان تەنیا داوای ئاو و هێندێک پەلکە ناێنیان هەیە با لەگەڵ ئاژەڵ و سرووشت تۆزێک ئارامی پیشە کەین ئەوانیش گیان خۆشەویستن لە چاو دا گریانیان هەیە جیهان جوانتر دەبێ ئەگەر مافی هەموو شتێک بپارێزین چۆن هەموو گیان لەبەرەکان حەزی ژیان لە جیهانیان هەیە کاتێک دونیامان بەو خۆشیە کردۆتە دۆزەخی زوڵم کوا باسی بەهەشت و جنەت قسەی ڕاستە و شیانیان هەیە هەر چی هەناسە دەکێشێ مافیەتی دەبێ زیندوو بێت ئەوان هەموو جۆر بە کەڵکن تەنانەت گەر ڕیانیان هەیە تەنیا داواکاری منە ئارامی ژیان لەو دونیایە بی پارێزین گیان لەبەرێک کە جێ ژیان و لیانیان هەیە ڕۆژێک کە تەنیا نەماوە بە چاوی خۆتان دەیبینن کە سروشت تۆڵە دەستێنێ ئیشی مە تاوانیان هەیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ پووشپەڕ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین بای ئەجەل هات و لەناکاو دەفتەری شێعری دڕیم تاکوو دوێنێ غونچە بووم ئەوڕۆ بە ناحەق هەڵوەریم دەستی تەقدیرم لەسەر ژین وا بە لاڕێ داچووە بۆنی خەردەل چووە هەناسەم سینگ و سیپەلکی بڕیم گێژەڵوکەی ئەو ژیانە بێ بەهانە هات و چوو لەتکە دەسمالێکی هێنا فرمێسکی چاوی سڕیم زامەکانی ئەو وڵاتە تۆ بلێ کەی بێنە سوێ بێ بەها بوو ئەو ژیانە ئەو بە مفت لێ کڕیم گیانی ئێمە بوو بە پوش و مانگی پووشپەڕ هاتە دەر دەنگی هاوارم لە ئاسمان من بە شێوەی پووش فڕیم خەڵک ڕژان و هەڵوەرین هەر وەکوو چێشکە و گەڵا باسی دارستانی هەست بکەم یاخۆ مۆنیم یا گڕیم بیر و مێشکم هەر لەسەر سەوداسەری ئاسودیەیم گێژ و مەنگی یێک هەواڵم چی بو هۆی هێڕ و وڕیم وا ڕژاوە بۆمبی گەل کووژ بەسەر بێ گوناحی گەل کارەسات بوو کە بەسەرهات بەسەر تێر و پڕیم دەستی بێزارکەر هات و ساویلکەییمی هەندراند کەس نەگەیشت بە فریام لە کاتی شڕ و دڕیم نێو ناخی گەرمی بوو جوان وەبیرمە گەرمیەکەی سۆزی ساردی وا لە ناکاو بۆیە هۆی شەختەی سڕیم نیشتیمان ماڵی سوتا بە ئاوری نەفرەت و قین بۆ منە کە وابەجێ ما نەهامەت، سەر بەقوڕیم بێکەسە ئامانج و ئاوات و نەزۆکیان کرد ئەوین پێی سەرکەوتنیان شکاندم سوتاندیان بەرزەفڕیم خوێن مژی دەورانە زەحاک خوێنی ویست بە بۆنی سیر تام و چێژی بو بە دووکەڵ ئالودە بو مرچ و مڕیم دەنگی زرمبەی بۆردومان کپی و بێدەنگی شکاند بە بێدەنگی گشت وڵاتان گەشەی کرد کەڕ و کڕیم سی و شەش ساڵ تێپەڕیوە زامەکەم هەر تازەیە چۆن لەبیر کەم درد و حەسرەت چۆن بەسەر بەرم چڕیم لە شاری تەنیای بێ تاوان سەد کەس قوربانی کران پووشپەڕ بووە مانگی غەمان لە ئاسوودەیی زڕیم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دوو بەرەکی سەبارەت: نووسین: ناشناس باران بۆ چەتر ئاواتە و بۆ کەوشی دڕاو مەترسیە دڵ دەریا هەموو کات تێرە ڕەزیل هەموو کات برسیە پشیلە ترسی زۆر لە ئاوە ماسی گشت کات عاشقە چۆمە پووش زامدارە لە گری ئاگر پەپولە ئەوینی مۆمە ئەوەی ڕواڵەتەکەی جوانە دائم ڕوو لە ئاوێنەیە ئەوەی ناخی ڕازاوەیە پڕ بەها وەک خەزینەیە کەسێک شێت و شەیدای یکێک ئەو بۆ یکی تر تامەزرۆ ڕاستگۆیی تاوانی هەیە ئاسودیە قسەی درۆ هێندێک تینووی خوێن ڕشتن و عاشق بە شەڕ و ئاژاوەن هێندێکیش بە مرۆڤایەتی پشتی ئەو خەڵکە داماوەن یارەماسی دەپیشێنێ و هێلکە توند دەکا ئاوی کوڵیو هێندێک نەخۆشی کزین و هێندێک بۆ خواردنی بەز و پیو جیهان پڕ لە شتانێکە کە دو لایان و دو بەرە ئەوە وا دەڵێ لە سەرێم یکی دیکەی لەسەر سەرە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گەنجی بەساڵ داچوو سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین بە پێی تەمەنی ئاڵۆزم پیرتڕ لە نووح و ئادەمم بە پێی ژیانی ساویلکەم دیلی ئەو ژیانە سادەمم لە ڕێگای ماندو بون و هەوڵ بۆ چرکێک ڕانەوەستاوم لە پاڵەجیڕەی خەفەت لە سووچێکی داپەستاوم ئەگەر نێوی ژیانی خۆم بکەم بە نوسراوە و پەڕتووک نێوی دەنێم کێوی خەفەت لە بەرامبەر هێزی بچووک ئەگەر بیدەم بە دەرهێنەر فیلمێکی لێ دەربێنێ دڵنیام گشت بینەرەکان بە چاوی خوێن دەگریێنێ دواتر گەر نێوی لێ بنێم دەبێتە مرۆڤی چەوساوە مرۆڤێک کە هەوڵی زۆری دا بەڵام هەرگیز نەحەساوە ئەگەر بیکەمە چیرۆکێک بۆ مناڵانی داهاتوو نێوی دەنێم دەرسی عیبڕەت لە گەنجێکی بەساڵ داچوو هەرگیز بە ڕواڵەت نەمهێشت کەس بە زامەکەم بزانێ چۆن مرۆڤی بەرامبەرت بە چاوی ڕواڵەت دەڕوانێ لە زاهیر دا پاک و خاوێن بە جل و بەرگێکی ڕازاوە بەڵام دەروون پڕ لە برین بە هەزار غەمی شاراوە له کاتی گرتنی دەستیان کوتیان بۆ مرۆڤ ئەرکە بەڵام کاتی گرتنی دەستم دایان خست لە ڕووم دەرکە بۆ زۆر کەس پشت و پەنا بۆ زۆر هەژار دەست و پێ بەڵام بۆخۆم کاتی کێشە بە تەنیایی کەوتمە ڕێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: داری خودا بێدەنگە سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین داری تۆڵە لە دەستی خوداوەند دایە نە کەسێک دەیبینێ، نە هەواڵی لایە نە دیارە و نە دەنگێکی هەیە لەناکاو دێت وەکوو وشەی بایە لە شەوێکی بێ دەنگ دێتەوە بیری تۆ کاتێک کە مەراق لە نێو قورگی تۆ دایە دێتەوەی بیری تۆ کاتێک نا ئومێدی لە چوار گۆشەکەی یک لایە دێتەوە بیری تۆ کە شەوێک لە جگایێک بوی بە هۆی گریانێک، بوی بە هۆی دڵشکانێک بوی بە هۆی لە ناو چوون و سوتانێک ئەو دەمای نەتدەزانی کە خەفەت دەگرێ پێی ڕۆیشتنت و شەوێک لە جێگایک دەگرێ ڕێی هەناسەت ئەوجار و ئەتۆش بە ناچار، هەر چرکە سەت جار بۆ ئەوەی هەناسەکانت دەر بێ ڕێی گریانی گەرووت دەشکێنی ئەو کاتەیە کە تۆ دەزانی ئەو دارە داری دەستی خودایە گەر تۆ بە چیلکە لە کەسێک دەی نا حەق لەسەر سەرت ڕمب و کوتی تێڵایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بڵیندارین هاوار سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین پەلکەی قژی یار تەنافی دارم غەم، کەسەر، خەفەت لێم بوون بە یارم وەکوو مێروولە ماندوو و پڕ کارم کارم بە کەس نیە و زۆر بێ ئازارم بۆ خەڵک چرام ڕوو بە خۆم تارم وشەی بێگانە وێردی سەر زارم شێوەی هەوری ڕەش، ڕێژنە دەبارم لە جەوری ڕۆژگار زار و بێزارم قەت شاراوە نیم دیارن ئاکارم من غەریب ترین کەسی نێو شارم ڕوو بە ئاوێنە وەک گورگی هارم ڕوو بە کەسەکان بێ زمان و زارم بۆ بڕیاری ژیان چەوت و لاسارم لە ئاستی مەرگ سادە و ساکارم بۆ باسی تۆڵە بێ عەیب و عارم کپ و بێدەنگی بڵیندترین هاوارم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جیاوازی ژیان سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ئاواتی یکێک خواردنی کەباب بێ یکیش سامانی بە بێ حیساب بێ یکێک لە برسان پەراسووی دیارە یێکیش هێند تێرە باسی سەر زارە نە کفر دەکەم نە دژ بە خوودام تەنیا یک پرسیار با بمدات وەڵام مەگەر نەتکوتوە کە تۆ عادڵی ناڵێی بە عەبدت ساز کراوی گڵی مەگەر جیهانت بۆ گشت کەس نیە ئەو جیاوازیە چیە؟ پێم بڵێ بەس نیە؟ فیدای گەورەیت، قوربانی نێوت فیدای ئاسمان، زێ و چۆم و کێوت بۆ دەبێ هێندە جیاوازی هەبێ یک سیسرەی نەبێ و یک بازی هەبێ بۆ دەبێ ئاخر منداڵی هەژار بۆ پاروە نانێک ببێ گرفتار بۆ دەبێ کەسێک هەزار ماڵی بێ یکیش خۆشترین تام، بۆ وی تاڵی بی پێم بڵێ ئاخر جیاوازیان چییە؟ کەسی ساماندار ژیان بۆ وییە ناڵێم هەموو کەس وەک یک غەنی بێ بەڵام بۆ یک گوریس؟ ، یک وەک بەنی بێ عەزابی زۆرە جیاوازی ژیان هەژاری دەردە، دەردێکی گران خودا یکێکە، جیهانیش هەر یێک ئەی بۆچی ژیان دراوە بە هێندێک ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فریو مەخۆ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین بروا مەکەن بە پێکەنین قاقاش نیە هەتاکوو سەر غەم و خۆشی وەک دوو هاوڕێن سەودایان هەیە سەربەسەر شادی بە دڵ دا ڕۆناچێ بە شێوەی حەرزی ئاوەسەر خۆ بە دار و بەردیش دادا نیەتی ڕێگا بۆ چارەسەر ئەوەی دایمە دەناڵێنێ غەمی چکۆڵەن و موختەسەر بەڵام ئەوەی پێدەکەنێ حەشاری داوە سەت کەسەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ژن و ئافرێنەر سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین جوانی شێعر و هەوێنەکەی لە نوسین بۆ ژنی کوردە ئەو ژنەی کە بێ ڕیایە ساکار و پاک و بێگەردە زەوی ژێر پێی ئافرەتی کورد گەر پۆڵاش بێ هورد و وردە ئەو ژنەی لەسەر لوتکەی ژین بۆ کەس و ئازیزی پردە ژنێک کە مەلەکەی ژیانە لە ئاستی ژیان بۆتە بەردە جوانی سرووشت کوا دەگاتە ئافرەتی خودا ئاوردە وێنەکێش دەستی دەلەرزێ لە ڕێکی ئەو ڕوویە وردە ئافرەتێک کە شان بە شانی شەڕوانان تووشی نەبەردە ئافرەتێک کە هێندێک ناپیاو لێی دەبن بە دز و جەردە بۆ هەڵبەستنی هەنگوینی ژیان ئافرەت گوڵ و تام و گەردە لە شێوەی کۆلکەزێڕینە، شینە، سوورە، ئاڵ و زەردە بۆ زامی بنەماڵەی ساڕێژ بەڵام بۆخۆی کێوی دەردە لە ژێر هەنگاوی چڕی ژیان بەهێز ترین زەوی و هەردە پیاوێک کە ڕێز لە ژن نەگرێ ژینی دەبێتە ئاوبردە وامەزانن بۆ ئەبەدە لە دەست دەچێت و بابردە لە نێو تەواوی مەخلوقات ئافرەت خوڵقاوە بە بژاردە لە جوتیاری و ئاژەڵداری ئافرەت بوو کە بووە تاوبردە لە ژێر کاریگەری و زەحمەت سیس و پژمۆر و پەژموردە جوانی ژین لە جوانی ژنە تەنانەت ژنانی چەردە لە بنەماڵە دا مامۆستا بۆ ئەدەب و ڕێز و شەردە چوارچێوەی ژیانی دەڕووخێت کاتی تەڵاق و سێ بەردە بە ژنی ئازا بڵێن شێرە ژن هەڵەیە پێی بڵێی مەردە لە مێژووی جیهان دا هەیە کەسەر بۆ ئافرەت یەردە هەزاران نووسەر وەخر بن ئێستا کم دێت وشە و پەردە هەرکەس ژن بە سووک بزانێ گەر پیاویش بێ زۆر نامەردە پێنووسی تەنیا بە پاکی تا ئەبەد بۆ ئافرەت سپەردە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دیت چی لێهات سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین دیت چی لێهات ژیانی مە گیرۆدەی جیاز و ئامێرە دیتت هەرچی ژن و پیاو و پیر و گەنجە، لە ژین تێرە؟ کەس هۆشی لە خۆی نەماوە ماڵی ژیان سەرەو ژێرە هەمووی ئالودەی مۆبایلە گشتی بە ئینترنێت فێرە بە پیلانی کێ بوو ئاوا ئەو نەکبەتیە هاتە ئێرە ئەوەی لایکی زیاتر هەبێ زانا و ئازایە و بوێرە هەر کەسێک فاڵۆ کرابێ لە چاوی خەلک پڕ و تێرە دەڵێ لە جیاتی قسەی خۆش پۆست و کامێنتێک بنێرە خواردنێک کە خۆت لە لای نەبی یا بێتامە یا خۆ سوێرە درۆ بۆتە چاوساغی گەل ڕاستی لە ئاست هەموان کوێرە جوانی بە ئێفێکت و فیلتێر ناحەز بون مانگ و ئەستێرە خەو بۆ کەس مانای نەماوە داوێژی خەونیش بێ خێرە گەورە و بچووکی کەم ئەندامە مناڵیش گشتی بێسێرە نە قسەیان لەگەڵ دەکردرێ هەمووی دەڵێی کەڵەشێرە لە ڕاستی دا پووشی سووکە لە مەجازی دا چلمێرە نێوانی باشی و خەراپی تەنیا لە قیاسی داربێرە کەس جیاوازی هیچ نازانێ کەرتەشی یا گوڵە شلێرە جیهان بەرەو نەمان دەڕوا حکایەت نیە بە پێی گوێرە جیاوازی تێدا نابینم نە ئەلێرە و نە ئەلوێرە ڕەگەز بۆتە پێچەوانە نێر بۆتە مێ و مێکەش نێرە ئاسۆی ڕوونیش ڕەش هەڵگەڕا خۆریش ڕۆیوە بەرەو وێرە لە نێو جیهانی مەجازی تەنانەت تەنەکەش زێڕە کوڕەکان هەموو قوڵ و بازوو کچەکان پڵینگ و ماسی و سێرە ژیان ئاوا بڕواتە پێش مرۆڤ حۆل و گێژ و هێڕە بێ مێشکەکان دەبنە میرزا و مەرگی جوتیار و ئاوێرە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جیهانی بێ بەها سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین هەموو جیهان نیەتی بەها کە فرمێسک لە چاو بڕژێنێ دەسەڵات لە دەستی کێ دا کە وا زەوی دەسوتێنێ هێندێک پیری پیاوی خەرفاو دەستیان لە خوێنی خەڵک دایە خوای جیهان بۆ بێدەنگە کە وا عەبدی دەناڵێنێ هەڵە و گوناحی مناڵان لەو هەموو خوێن ڕێژیە چیە! ؟ مەگەر تەمەن تاکو کوێیە زاڵم ئاوا دەلورێنی لە پێناو چی زوڵم و زۆری هەر جارە وڵاتێک دادەگرێ دەستاڕی ژیان بە دەست کێیە بە نەزانی دەیسوڕێنێ دەسەڵات دارانی دنیا دەستی شەیتانیان بەستووە هەموو بەو خەیاڵە خۆشین ڕۆژێک خوا دەیان سوتێنێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پیری سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین بەساڵ داچوون هێندێک شێوەی کۆچ بۆ وڵاتێکی دیکەیە ئەگەر پێش ڕۆیشتن بۆ وڵاتە خۆت ساز کردبێت، لەوێش دڵگەش و دڵخۆش دەبی بە ساڵ داچویی پیشاندەری پتەوی مرۆڤە مرۆڤ لە دوای تەمەنێک هەوڵ و لە خزمەتی خوا دابوون هەنگاو دەنێتە قۆناغێک کە دەتوانێ لە هەل و هەڵکەوتی نوێی لە ڕێگای تەواو و گۆڕان و و بیر کردنەوەی دروست کەڵک وەرگرێ و پێگەی خۆی لە کۆمەڵگا و بنەماڵە قایم تر کات بە ساڵ داچوان جیهانێک لە ئەزمون و زانیاریان لەگەڵ خۆیان هەیە و دەتوانین بڵێن مێژوویێکن کە هەڵدەسوڕین ئەوان لە بڕیار دان و چارەسەری کێشەکان و پرسیارەکان، بە ئەزمون بوون و ڕۆژ بە ڕۆژ بە ئەزمونیانەوە زیاد دەبێت و ئەوان پڕ بەر و بۆ و پتەو تر دەکات هیچ کات لە بەساڵ داچوون دڵگران مەبن چۆن زۆر کەس فریای ئەو قۆناغەی ژیان ناکەوێت و نایبینێت بە ساڵ داچوان باغەوانی ئەو ژیانەن ئەوان بێ بەش لە کەڵک وەرگرتن لە میوەی ئەو باغە نەکەین لە بەساڵ داچوون دا مرۆڤ بە بیر و عاقڵ در دەبێت و ئەزموونەکانی خۆی دەدات بە بەرەی نوێ هەروەها ئەوان دەتوانن پیشاندەری ڕێگای ژیان بۆ گەنجەکان بن چۆن شێوەی دەریایێکی ئەزمون و مامۆستایێکی پڕ لە زانیارین تا ڕۆژی کۆتایی تەمەنیان با بیان پارێزین وەکوو پاراستنی خەزێنەیێکی پر بایخ رێزیان لێ بگرین و هیچ کات نەهێڵین هەست بە تەنیایی بکەن هەر ڕۆژ لە تەمەن کە تێپەڕ دەبێت بیرەوەریێک بە پەڕتووکی ژیانەوە زیاد و زۆر دەبێت پیرە پیاو و پیرە دایکان کوڕ و کچانی دوێنێن کە بە دڵگەشی لە ژێر باران هەنگاویان هەڵێنان و گەیشتنە لوتکەی تەمەن، تۆ ئەگەر توانی ڕۆیشتن لە داوێنی شاخت نەبێت، هیچ کات جوانی دیمەن لەسەر لوتکە نابینی بە ساڵ داچوان، چڕی ڕێگاو و کەند و کۆسپی زۆریان تێپەڕ کردوە و ئەوڕۆ لەسەر لوتکەی ژیان سەیری دورە دیمەن دەکەن کە زۆربەی گەنجان ناتوانن و نەیان توانیوە بی بینن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ژیانی ئەوڕۆ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین دیت چی لێهات ژیانی مە گیرۆدەی جیاز و ئامێرە دیتت هەرچی ژن و پیاو و پیر و گەنجە، لە ژین تێرە؟ کەس هۆشی لە خۆی نەماوە ماڵی ژیان سەرەو ژێرە هەمووی ئالودەی مۆبایلە گشتی بە ئینترنێت فێرە بە پیلانی کێ بوو ئاوا ئەو نەکبەتیە هاتە ئێرە ئەوەی لایکی زیاتر هەبێ زانا و ئازایە و بوێرە هەر کەسێک فاڵۆ کرابێ لە چاوی خەلک، پڕ و تێرە دەڵێ لە جیاتی قسەی خۆش پۆست و کامێنتێک بنێرە خواردنێک، خۆت لە لای نەبی یا بێتامە یا خۆ سوێرە درۆ بۆتە چاوساغی گەل ڕاستی لە ئاست هەموان کوێرە چەقڵ و دڕوو بووکە شووشەن ناحەز بون مانگ و ئەستێرە گشت چڕ و چاوی عەمەلیاتە دەست بە داوێنی فیلتێرە خەو بۆ کەس مانای نەماوە داوێژی خەونیش بێ خێرە گەورە و بچووکی ئاستی نزمە مناڵیش گشتی بێسێرە ئامۆژگاریت لێ وەرناگرن هەمووی دەڵێی کەڵەشێرە لە قسان دا پڵاوی سەدری لە بەرامبەر دا پەزێرە لە ڕاستی دا پووشی سووکە لە مەجازی دا چلمێرە نێوانی باشی و خەراپی تەنیا لە قیاسی داربێرە کەس جیاوازی هیچ نازانێ کەرتەشی یا گوڵە شلێرە جیهان بەرەو نەمان دەڕوا حکایەت نیە بە پێی گوێرە جیاوازی تێدا نابینم نە ئەلێرە و نە ئەلوێرە ڕەگەز بۆتە پێچەوانە نێر بۆتە مێ و مێکەش نێرە ئاسۆی ڕوونیش ڕەش هەڵگەڕا خۆریش ڕۆیوە بەرەو وێرە لە نێو جیهانی مەجازی تەنانەت تەنەکەش زێڕە کوڕەکان هەموو قوڵ و بازوو کچەکان پڵینگ و ماسی و سێرە ژیان ئاوا بڕواتە پێش مرۆڤ حۆل و گێژ و هێڕە بێ مێشکەکان دەبنە میرزا و مەرگی جوتیار و ئاوێرە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەڕ جوانی نیە سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین بە هیچ شێوەیەک شەڕ نییەتی جوانی تەنیا ڕەش بەختیە و وردی و وێرانی کۆیلەتی و دیلی و مەرگ و نەمانە شەڕ ئاکامەکەی غەمە و بارگرانی براوەی نیە شەڕ دو لای دۆڕاون جگە لە چەک فرۆشی دوژمنی جانی ماڵ و حاڵ ڕووخاو شار و دێ وێران بە مووشک باران مرۆڤ بوون بریانی لە شەڕ دا تەنیا خەڵک بێ بەختە بێ نان و ئاوە و فەڕش و بەتانی نە هێزی هەیە بەرگیری بکات نە بۆی دەگونجێ بەربەرەکانی لێک دا دەبڕێن بنەماڵەکان دەکەونە ژێر دەست کەسی بەڕانی چیتر نابینە جوانی ئەستێرە یا هەڵاتنی خۆر کاتی بەیانی دەبێ جێ بێڵێ زێد و نیشتمان یاخۆ وەمێنە بۆ پاسەوانی کەس غەمخۆر نیە کە شەر دەست پێ بوو هیچ هێزێک نایە بۆ پشتیوانی دەروا ژیانی خۆش هێمنی و ئارامی بێ یاسایی دێت دزی و تاڵانی ئاخ هەڵمەخوازە بڵێی ببێتە شەڕ دەبێ کۆ وەکەی جل لە چیمانی ئەو بووکە سورەی پێیان دەگوت شار هیچی نامێنە و دەبتە دەشتانی لە سیمایێکی جوانی ئاسایی قیزەون دەبێ و پیس و دەعجانی ئەوانەی کە خێر لە شەڕ دەبینن ئاژاوە گێڕن بە دوو زمانی بۆیان گرینگ نیە کارەساتەکەی سوکن بێ بەهان ژنی دەلیقانی وڵات دەفرۆشن بە خەیانەتیان خاکیان دەکەنە مانگای دۆشانی کۆیلە و ئەسیر و شەڕ و نەگبەتی تووش دەبێ خەڵکی دێ و شارستانی بەڵێ ئەو هەموو چڕی و ناخۆشیە باسی شەڕ فرۆشیە بە ڕاستەقانی کەس بەختەوەر نیە لە کاتی شەڕ دا چاو کوێر و گوێ کەڕ دەشکێت زرانی (ئەژنۆ) شەڕ کێ بەر کێ نیە میداڵت دەنێ گولە، تۆپ نیە و تفەنگ زۆرانی لەعنەت لە شەڕ و ئاژاوە و تیرۆر کە وێران دەکا بناغەی زینگانی شانازی نیە خوێن ڕشتنی خەڵک بە تۆپ و تفەنگ بکەن سپاڕانی حاکمانی زاڵم میلەت فرۆشن باشیان تێدا نیە گشتی سەگانی تەنیا ئاواتم نەمانی شەڕە گشت کەس ببینم بە شادمانی هێمن و لەسەر خۆ ژیان بچێتە پێش تەنیا بنووسێ شێعری شاوانی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گۆڕەپانی شێر سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین خاکم مەیدانی پەروەردەی شێرە سەلماندومانە کە کورد بوێرە دژ بە نەیاران کێوی ئەستەمین دوژمن بە حەملە و تەجاوز فێرە جیهان دەبینێ لە ژێر زوڵم دام نابیستێ کەڕە، نابینێ کوێرە ڕۆژێک کیمیایی، ڕۆژێک بۆمباران تامی نێو گەرووم بە باڕووت سوێرە لە بدایەتی را ژێر چاپەڵۆک بوین مێژوو نوسراوە کوترا بە وێرە دەستی یارمەتی وڵاتانی زل هێز پووچەڵ و هیچە و دەنکە کوێرە لە خاکی خۆت بی، بە ملوێن کەس بی بەڵام بێ وڵاتی و مافت لە ژێرە تۆ بە تانکی شەڕ، بە هێز و تەقە منیش بە تراکتۆر و گاسنی جوتێرە تۆ بە سپا و لەشکەر هەڵدەکوتیە سەر من بە خوێنی منە مەشکەی تۆ تێرە وڵاتم ڕزگار بێ لە دەستی دوژمن پر بە دڵ گوێ بدەم بە دەنگی سێرە ئەوجار سەر دانێم لەسەر خاکی خۆم لێرە لە دایک بوم، بشمرم لێرە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دوژمنانی خاکم سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین خوایه ئەگەر تۆ عادڵی گەر دونیا ژێر ئەمری تۆیە ئەگەر ئاسمان و زەوی بۆ تۆ شێوەی دەنکە جۆیە بۆ دەبێ کەسێکی زاڵم خۆی بە خوای زەوی بزانێ بیڕێژێت خوێنی منداڵێک کە هیچ لە ژیانی نازانێ بۆ دەبێ لە خاکی خۆم دا ئاوارە بم بڕۆم لە داخان لە سەرما و بە برسیایەتی هەڵ وەدا بم لەسەر شاخان خوایە گەر خالقی دونیای گەر گیان بەخش و گیان هەستێنی بۆ وەی ئیمانمان بەهێز بێ و هەستی پاکمان نەڕووخێنی بسوتێنە ڕیشەی زاڵم بۆ مەزڵووم ببە بە قەڵغان هاواری کورد دێنم بۆتۆ لە دەست سەتی وەک کەردۆغان دوژمنانی نیشتیمانم مڵەی پیسن، ڕیشە بڕن بیپارێزە نیشتیمانم لە دەست وانەی خائن کڕن ئەو وڵاتە گەش و جوانە کە لە شێوەی بەهەشت وایە هەموو کات ژێر چاپەڵۆکە کورد وەکوو خۆت بە تەنیایە کە دەبینی هەزاران کورد خاک و زێدی بە جێ دێڵێ یا لەبەر درد برسیەتی بە شاخ دا خۆی دادەهیڵێ بۆ وەیە کەلە هەر لایێک دڕندە دەیدەن پەلامار لە بێ وڵاتی و بێ کەسیە لە ترسی گورگ و سەگ و مار یا بۆخۆت حەقمان بستێنە یا هێزی بەرگیری هەبێت نەمرم ئەو ڕۆژەی ببینم دوژمن لە خاکی من هەڵێت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ژنی کورد سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین جوانی شێعر و هەوێنەکەی لە نوسین بۆ ژنی کوردە ئەو ژنەی کە بێ ڕیایە ساکار و پاک و بێگەردە زەوی ژێر پێی ئافرەتی کورد گەر پۆڵاش بێ هورد و وردە ئەو ژنەی لەسەر لوتکەی ژین بۆ کەس و ئازیزی پردە ژنێک کە مەلەکەی ژیانە لە ئاستی ژیان بۆتە بەردە جوانی سرووشت کوا دەگاتە ئافرەتی خودا ئاوردە وێنەکێش دەستی دەلەرزێ لە ڕێکی ئەو ڕوویە وردە ئافرەتێک کە شان بە شانی شەڕوانان تووشی نەبەردە ئافرەتێک کە هێندێک ناپیاو لێی دەبن بە دز و جەردە بۆ هەڵبەستنی هەنگوینی ژیان ئافرەت گوڵ و تام و گەردە لە شێوەی کۆلکەزێڕینە، شینە، سوورە، ئاڵ و زەردە بۆ زامی بنەماڵەی ساڕێژ بەڵام بۆخۆی کێوی دەردە لە ژێر هەنگاوی چڕی ژیان بەهێز ترین زەوی و هەردە پیاوێک کە ڕێز لە ژن نەگرێ ژینی دەبێتە ئاوبردە وامەزانن بۆ ئەبەدە لە دەست دەچێت و بابردە لە نێو تەواوی مەخلوقات ئافرەت خوڵقاوە بە بژاردە لە جوتیاری و ئاژەڵداری ئافرەت بوو کە بووە تاوبردە لە ژێر کاریگەری و زەحمەت سیس و پژمۆر و پەژموردە جوانی ژین لە جوانی ژنە تەنانەت ژنانی چەردە لە بنەماڵە دا مامۆستا بۆ ئەدەب و ڕێز و شەردە چوارچێوەی ژیانی دەڕووخێت کاتی تەڵاق و سێ بەردە بە ژنی ئازا بڵێن شێرە ژن هەڵەیە پێی بڵێی مەردە لە مێژووی جیهان دا هەیە کەسەر بۆ ئافرەت یەردە هەزاران نووسەر وەخر بن ئێستا کم دێت وشە و پەردە پێنووسی تەنیا بە پاکی تا ئەبەد بۆ ئافرەت سپەردە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ژیانی ئەوڕۆ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین دیت چی لێهات ژیانی مە گیرۆدەی جیاز و ئامێرە دیتت هەرچی ژن و پیاو و پیر و گەنجە، لە ژین تێرە؟ کەس هۆشی لە خۆی نەماوە ماڵی ژیان سەرەو ژێرە هەمووی ئالودەی مۆبایلە گشتی بە ئینترنێت فێرە بە پیلانی کێ بوو ئاوا ئەو نەکبەتیە هاتە ئێرە ئەوەی لایکی زیاتر هەبێ زانا و ئازایە و بوێرە هەر کەسێک فاڵۆ کرابێ لە چاوی خەلک، پڕ و تێرە دەڵێ لە جیاتی قسەی خۆش پۆست و کامێنتێک بنێرە خواردنێک، خۆت لە لای نەبی یا بێتامە یا خۆ سوێرە درۆ بۆتە چاوساغی گەل ڕاستی لە ئاست هەموان کوێرە چەقڵ و دڕوو بووکە شووشەن ناحەز بون مانگ و ئەستێرە گشت چڕ و چاوی عەمەلیاتە دەست بە داوێنی فیلتێرە خەو بۆ کەس مانای نەماوە داوێژی خەونیش بێ خێرە گەورە و بچووکی ئاستی نزمە مناڵیش گشتی بێسێرە ئامۆژگاریت لێ وەرناگرن هەمووی دەڵێی کەڵەشێرە لە قسان دا پڵاوی سەدری لە بەرامبەر دا پەزێرە لە ڕاستی دا پووشی سووکە لە مەجازی دا چلمێرە نێوانی باشی و خەراپی تەنیا لە قیاسی داربێرە کەس جیاوازی هیچ نازانێ کەرتەشی یا گوڵە شلێرە جیهان بەرەو نەمان دەڕوا حکایەت نیە بە پێی گوێرە جیاوازی تێدا نابینم نە ئەلێرە و نە ئەلوێرە ڕەگەز بۆتە پێچەوانە نێر بۆتە مێ و مێکەش نێرە ئاسۆی ڕوونیش ڕەش هەڵگەڕا خۆریش ڕۆیوە بەرەو وێرە لە نێو جیهانی مەجازی تەنانەت تەنەکەش زێڕە کوڕەکان هەموو قوڵ و بازوو کچەکان پڵینگ و ماسی و سێرە ژیان ئاوا بڕواتە پێش مرۆڤ حۆل و گێژ و هێڕە بێ مێشکەکان دەبنە میرزا و مەرگی جوتیار و ئاوێرە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جیاوازی ژیان سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ئاواتی یکێک خواردنی کەباب بێ یکیش سامانی بە بێ حیساب بێ یکێک لە برسان پەراسووی دیارە یێکیش هێند تێرە باسی سەر زارە نە کفر دەکەم نە دژ بە خوودام تەنیا یک پرسیار با بمدات وەڵام مەگەر نەتکوتوە کە تۆ عادڵی ناڵێی بە عەبدت ساز کراوی گڵی مەگەر جیهانت بۆ گشت کەس نیە ئەو جیاوازیە چیە؟ پێم بڵێ بەس نیە؟ فیدای گەورەیت، قوربانی نێوت فیدای ئاسمان، زێ و چۆم و کێوت بۆ دەبێ هێندە جیاوازی هەبێ یک سیسرەی نەبێ و یک بازی هەبێ بۆ دەبێ ئاخر منداڵی هەژار بۆ پاروە نانێک ببێ گرفتار بۆ دەبێ کەسێک هەزار ماڵی بێ یکیش خۆشترین تام، بۆ وی تاڵی بی پێم بڵێ ئاخر جیاوازیان چییە؟ کەسی ساماندار ژیان بۆ وییە ناڵێم هەموو کەس وەک یک غەنی بێ بەڵام بۆ یک گوریس؟ ، یک وەک بەنی بێ عەزابی زۆرە جیاوازی ژیان هەژاری دەردە، دەردێکی گران خودا یکێکە، جیهانیش هەر یێک ئەی بۆچی ژیان دراوە بە هێندێک ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە ساڵ داچوون سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین بەساڵ داچوون هێندێک شێوەی کۆچ بۆ وڵاتێکی دیکەیە ئەگەر پێش ڕۆیشتن بۆ وڵاتە خۆت ساز کردبێت، لەوێش دڵگەش و دڵخۆش دەبی بە ساڵ داچویی پیشاندەری پتەوی مرۆڤە مرۆڤ لە دوای تەمەنێک هەوڵ و لە خزمەتی خوا دابوون هەنگاو دەنێتە قۆناغێک کە دەتوانێ لە هەل و هەڵکەوتی نوێی لە ڕێگای تەواو و گۆڕان و و بیر کردنەوەی دروست کەڵک وەرگرێ و پێگەی خۆی لە کۆمەڵگا و بنەماڵە قایم تر کات بە ساڵ داچوان جیهانێک لە ئەزمون و زانیاریان لەگەڵ خۆیان هەیە و دەتوانین بڵێن مێژوویێکن کە هەڵدەسوڕین ئەوان لە بڕیار دان و چارەسەری کێشەکان و پرسیارەکان، بە ئەزمون بوون و ڕۆژ بە ڕۆژ بە ئەزمونیانەوە زیاد دەبێت و ئەوان پڕ بەر و بۆ و پتەو تر دەکات هیچ کات لە بەساڵ داچوون دڵگران مەبن چۆن زۆر کەس فریای ئەو قۆناغەی ژیان ناکەوێت و نایبینێت بە ساڵ داچوان باغەوانی ئەو ژیانەن ئەوان بێ بەش لە کەڵک وەرگرتن لە میوەی ئەو باغە نەکەین لە بەساڵ داچوون دا مرۆڤ بە بیر و عاقڵ در دەبێت و ئەزموونەکانی خۆی دەدات بە بەرەی نوێ هەروەها ئەوان دەتوانن پیشاندەری ڕێگای ژیان بۆ گەنجەکان بن چۆن شێوەی دەریایێکی ئەزمون و مامۆستایێکی پڕ لە زانیارین تا ڕۆژی کۆتایی تەمەنیان با بیان پارێزین وەکوو پاراستنی خەزێنەیێکی پر بایخ رێزیان لێ بگرین و هیچ کات نەهێڵین هەست بە تەنیایی بکەن هەر ڕۆژ لە تەمەن کە تێپەڕ دەبێت بیرەوەریێک بە پەڕتووکی ژیانەوە زیاد و زۆر دەبێت پیرە پیاو و پیرە دایکان کوڕ و کچانی دوێنێن کە بە دڵگەشی لە ژێر باران هەنگاویان هەڵێنان و گەیشتنە لوتکەی تەمەن، تۆ ئەگەر توانی ڕۆیشتن لە داوێنی شاخت نەبێت، هیچ کات جوانی دیمەن لەسەر لوتکە نابینی بە ساڵ داچوان، چڕی ڕێگاو و کەند و کۆسپی زۆریان تێپەڕ کردوە و ئەوڕۆ لەسەر لوتکەی ژیان سەیری دورە دیمەن دەکەن کە زۆربەی گەنجان ناتوانن و نەیان توانیوە بی بینن ++++++++++++++++++++++