شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: بە پیر ئەو ماهەوە چووم بە پیر ئەو ماهەوە چووم و بە سەر چووم پەری بوو، ئەو نەبوو، شەو بوو، بە سەر چووم تەلێ نێرگسم و باغی حیرەتم پێ بە فەڕ هات و وەکوو گوڵ زوو بەسەرچووم گڵەی پێشم لە سەر سەر هەم بووە بار کە دی من دولبەرم هات و بە سەر چووم دەزانم بادیەی عیشقە خەتەرناک کەچی هەر چووم، ئەگەر مام و ئەگەر چووم لە حینی نەزعی ڕۆحا، ڕۆحی عاشق وتی: ئۆخەی لە میحنەتخانە دەرچووم بە ئۆغر کردنی من بوومە قەقنەس کە ئەو چوو بۆ سەفەر، من بۆ سەقەر چووم وتی: قەت وا مەیە، من واوە هەر دێم نەهات ئەو وا قەت و من واوە هەر چووم شوکر موورم بووە پاماڵی میرێ بە بێ نامی ژیام و ناموەر چووم غەمی قاتیلمە مەحوی! مونفەعیل ما لە حەشرا کفنی خوێناوی بە بەر چووم ++++++++++++++++++++++