شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: وشێکی تاڵ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین جاری وایە وشێکی تاڵ چوار گۆشەی دڵت دەشکێنێ ئارامی لە هەستت دەبا خۆشی ژینت لێ دەستێنێ ئەوەی کە ئەو قسەت پێ دەڵێ نازانێ چۆنت دەدوێنێ کە زانی غرورت شکاوە ئەوجار هیچی پێ نامێنێ داوای لێیوردنیش بکات لە دڵت دا گرێ هەر دەمێنێ خۆی بە دار و بەردیش دادات متمانەی لە لات نامێنێ لە شێوەی گوریسێکی پساو توانی ڕاگرتنی نامێنێ دڵ مەشکێنن کە تاوانی بنکە و ڕیشەتان دەردێنێ داری مکافات ڕۆژێک دێ هەست و خوستت دەسوتێنێ دڵ کە شکا دەنگی نایە بەڵام وەک گورگ دەلورێنێ سەرتاپای جەستەت بە جارێک لە بناغە ڕا دەسوڕێنێ لە یاسای ژین دا نووسراوە نەزان ژیانی دەدۆرێنێ ++++++++++++++++++++++