شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: هەژاری سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین بەردێکی قورسە هەژاری داندراو لەسەر ڕێی نەداری هەژار هیچ کات قسەی ناڕوا داخراون زمان و زاری پێکەنینەکەی بە زۆرە و دەیشارێتەوە ئازاری بەختەوەری دوژمنیەتی هاوڕێیە لەگەڵ بێزاری هەژار و ئەوین لێک دوورن قەت بۆی نییە بکا دڵداری چوونکا کۆتایەکەی دیارە بۆ پوڵ بەجێی دیڵێ یاری لە هیچ قۆناغێکی ژیان ناچێتە پێش ئیش و کاری دائم لە ژێر چاپۆک دایە کەس نایپارێزێ ئەسراری بۆ هەژار هەموو شتێک عەیبە پەسەند ناکرێ خوو و ئەتواری دارا بە تاووس دەبینن هەژار بە قەلی سەر داری قسەی خۆش نین کابرای هەژار ناحەزن ئیش و ئاکاری قیاسی پیاو بوون گۆڕاوە نەماون شوێن و ئاساری تەنیا ئەو شتە دێنمە سەر زار هەزار لەعنەت لە هەژاری ++++++++++++++++++++++