شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: تێپەڕ بوونی کات سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ژیان و تێپەڕ بوونی کات ڕێگایێکی دور و درێژە مێشک لەو هەموو ئاڵۆزیە، لێک هاڵاو و هێڕ و گێژە خۆشی گۆچانی گرتە دەست گەیشتۆە بە ڕیزی کۆتایی کۆگای ناخۆشی لیپاو لیپ لە هەموو لایێک سەر ڕێژە وەفاداری بێ بەها بووە و بۆتە خەون و خەیاڵی خۆش بەڵام ناپاکی پێویستە پێنج فەڕزەی ئایین و نوێژە مەرگی ئازیزی برا گەورە دەستی لە دەستی ژیان دا بۆ مانا کردنەوەی خەون، مەرگ باشترین داوێژە بۆ مافی تەنیا خەندەیێک بۆ گرێبەست و واژۆ و سوڵح سەدان پسپۆڕ و شارەزا پێویست بە کورسی و ڕاوێژە ئاخر ئەورۆ پێکەنینێک لە بەرامبەر کێوێک خەفەت گریانێک لە قوڵایی دڵ دەرمان و چارە و ساڕێژە رواڵەتمان لە دور ڕا پیرە پێش گەیشتن بە ساڵ داچوین بەڵام تەمەن بدایەتەوە و ڕۆژ ژمێرمان گەنج و لاوێژە باسی غەم و کەسەری ژین کتێبخانەی پڕ پەڕتووکە کە وا کەم دێت وشە و پیت و ڕەستەو دەستەواژە و وێژە لە گۆڕەپانی گەیشتن تەنیا ئاواتی نەماون قۆڵی هیمەتێک هەڵماڵە و دەنک دەنک بیان نێژە ++++++++++++++++++++++