شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: گڵی دور دەرمانە سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین نە ئەو دیمەنە شانۆیە نە ئەو کەسانە ئەکتەرن ئێرە وڵاتی هەندەرانە بەهەشت بۆ وانەی ڕاکرن خەڵاتەکەی غەریبیە بۆ ئەو کەسانەی کۆچ بەرن جیاوازی نیە کام نەتەوەی لە خوارێی ئەوان لە سەرن زۆربەی لاوانی کوچ بۆ وێ گیرۆدەی مادەی هۆش بەرن بێ ڕێزی قەت بە کەس ناکەم هەر هەمویان تاجی سەرن بەڵام جەرگم لەت لەت دەبێ کە دەبینم هەموو گەرن خۆ دەزانم لاوی ئێستا یا بێکارن یا کۆڵ بەرن بەڵام ڕێ چارە کۆچ نیە دەست بۆ دەستی مەرگ بەرن وادەزانن لە رێز و شکۆ هاو سەنگن و بەرابەرن؟ نا ئازیزم لە چاوی وان ئێوە قژ ڕەشی نۆکەرن هیچ کات بەرەو وێ کۆچ ناکەم مەگەر دوای مەرگ بۆ وێم بەرن ++++++++++++++++++++++