شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: هۆی برسی بوون سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین هۆی برسی بونی هەژاران ئەوانەن کە تێر و پڕن لە سووتانی برسی و هەژار بێ هەستن، سەهۆڵی سڕن گەدە زلی زاڵمی خوێن مژ مرۆڤ نین و سەگی دڕن سامان دار بە بێ پێ دەڕوا هەژار بە باڵیش نافڕن هەژار و ژین نێوانیان نیە وەک منداڵ و دایکی زڕن تاو بێ هەژار پێست سووتاوە لە ژێر باران تەڕ و بڕن لە ئاستی بەخشینی خوا سامان دار نەزان و وڕن تاوانی وان هەژار دەیدات چەپەڵن نان و دۆ بڕن هەزار لەعنەت لەو کەسانەی نان دەخۆن و سفرە دڕن لە ئاستی بەخشینی خوا سامان دار نەزان و وڕن ژیان هاوسەنگی تێدا نیە هێندێک تێر و هێندێک قڕن تاوانی وان هەژار دەیدات چەپەڵن نان و دۆ بڕن هەزار لەعنەت لەو کەسانەی نان دەخۆن و سفرە دڕن ++++++++++++++++++++++