شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: ئەی لەبەر پیری سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ئەی لەبەر پیری ڕەنگی گۆڕاندم شادی و سەرخۆشی لە دڵ تۆراندم ئەسبی ئارامی هەستی ساکارمی لێ سەر شێت کردم، هەڵی تۆڕاندم ناگەڕێتەوە گەنجی کۆچ کردووم ژیان یارییە، زۆر زوو دۆڕاندم لە ئاستی تەمەن کات ڕانەوەستا چەرخی ڕۆژگاریش هەڵی سوڕاندم بە سەدان مەراق، شەو و ڕۆژ هەوڵ ماڵی گەنجیەتی لێ داڕماندم ++++++++++++++++++++++