شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: باوک و برا سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین لە نێوەڕاستی تاریکی هەڵکراون شێوەی چرا کەس ناتوانێ دووپاتە بێ لە شێوازی باوک و برا باوک هێزی لەش و گیانە بۆ پیاوەتی گۆڕەپانە لە لووتکەی تووڕە بونیشی فریشتێکی میهرەبانە هەر برایە و لەتێک لە ڕووحە برایەتی ئاوی خاوێنە ئەگەر پاک بن لە ئاستی یێک نیشان دەرن وەک ئاوێنە ئەو برایەی لە برایەتی لەسەر عەهد و وفای سوورە هیچ کات ناخۆشی نابینێ کێوی کەسەر بۆی خاپوورە باوکیش کە کۆڵەکەی ژینە لە بیابان، چیمەنی شینە لە ناوەڕاستی دڵ ڕەشی مامۆستای دین و ئایینە ++++++++++++++++++++++