شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: غەم سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین غەم میوانی ماڵی دڵە لەمێژە ئێرە چۆڵ ناکا دڵیش خووی بە وی گرتوە گازەندە و پرتە و بۆڵ ناکا فرمێسک هاتوونە وشک بوون دڵۆپێک ئاو بە خۆڵ ناکا گەرمای جەستە هێندە زۆرە لە سەرماش دا سەهۆڵ ناکا ڕەشی چاوان بۆتە قەتران هەرگیز کل لە برژۆڵ ناکا وای تەور لە ڕیشە داوە مشک گیا ئاوا بنکۆڵ ناکا غەم وا ڕووی لێمان بۆتەوە شەرم لە گەورە و پچکۆڵ ناکا جل و جامەی نوێی دەدروێ لە لەش جلی پڕنۆڵ ناکا بە تەپلۆسی پان بۆتەوە تۆزێک خۆی توند و تۆڵ ناکا وەها دڵی فریو داوە دڵ هەرگیز بیر لە تۆڵ ناکا شێوە قشقاڕەی زیانی خۆر هیچ حسابێک بۆ چاتۆڵ ناکا بە ویزەی با تووڕە دەبێت گلەیی دەنگی دەهۆڵ ناکا غەم بۆتە بەشێک لە لەش و سێوی جەستە کرمۆڵ ناکا ئەگەر لە برسانیش بمرێ گەنم و جۆ لە سندۆڵ ناکا قژ لەگەڵ غەم ڕەنگی بەفرە ڕەنگی ڕەش بە کاکۆڵ ناکا مەرگی کردۆتە ئاوات و ژیان لەت و تەهۆڵ ناکا وای دڵ ڕەش کرد غەمی نەیار چاو لە کچی خڕ و خۆڵ ناکا بۆتە باوکێکی میرات خۆر میترێک بە نێو کوڕی زۆڵ ناکا هێمن هێمن ژین بووە ئی غەم هەرگیز تەنیا قڕچۆڵ ناکا ++++++++++++++++++++++