شاعیر: هێمن کتێب: تاریک و ڕوون سەرناو: ڕقی پیرۆز سەبارەت: ١٩٧٤/١٣٥٣ دەمگرێ، ئەمما لەگرتووخانە ڕق ئەستوور ترم لێم دەدا، ئەمما لەسەر داوا ڕەواکەم سوور ترم دەمکوژێ، ئەمما بەگژ جەللادەکەم دا دێمەوە کوردم و ناتوێمەوە، ناتوێمەوە، ناتوێمەوە ++++++++++++++++++++++