شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: دوژمنانی خاکم سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین خوایه ئەگەر تۆ عادڵی گەر دونیا ژێر ئەمری تۆیە ئەگەر ئاسمان و زەوی بۆ تۆ شێوەی دەنکە جۆیە بۆ دەبێ کەسێکی زاڵم خۆی بە خوای زەوی بزانێ بیڕێژێت خوێنی منداڵێک کە هیچ لە ژیانی نازانێ بۆ دەبێ لە خاکی خۆم دا ئاوارە بم بڕۆم لە داخان لە سەرما و بە برسیایەتی هەڵ وەدا بم لەسەر شاخان خوایە گەر خالقی دونیای گەر گیان بەخش و گیان هەستێنی بۆ وەی ئیمانمان بەهێز بێ و هەستی پاکمان نەڕووخێنی بسوتێنە ڕیشەی زاڵم بۆ مەزڵووم ببە بە قەڵغان هاواری کورد دێنم بۆتۆ لە دەست سەتی وەک کەردۆغان دوژمنانی نیشتیمانم مڵەی پیسن، ڕیشە بڕن بیپارێزە نیشتیمانم لە دەست وانەی خائن کڕن ئەو وڵاتە گەش و جوانە کە لە شێوەی بەهەشت وایە هەموو کات ژێر چاپەڵۆکە کورد وەکوو خۆت بە تەنیایە کە دەبینی هەزاران کورد خاک و زێدی بە جێ دێڵێ یا لەبەر درد برسیەتی بە شاخ دا خۆی دادەهیڵێ بۆ وەیە کەلە هەر لایێک دڕندە دەیدەن پەلامار لە بێ وڵاتی و بێ کەسیە لە ترسی گورگ و سەگ و مار یا بۆخۆت حەقمان بستێنە یا هێزی بەرگیری هەبێت نەمرم ئەو ڕۆژەی ببینم دوژمن لە خاکی من هەڵێت ++++++++++++++++++++++