شاعیر: م.کەمانگەر کتێب: بۆ تۆ سەرناو: گای سەرپەر سەبارەت: نووسین: مێهران ئێوارە مامە پیرە چوو ئالف و ئاوی کرد قژ گاکەی دا هاورد و بە گای سەرپەڕ قاوی کرد وێنجەی کرده بەر گاکەو وتی بخوە چەت گەڕەکە? پێشاخور بەر گاکەیچی ماشیەو بۆ کەرەکە کەر لە دڵ خوەیا وتی ئەی گا بەش مار با پێتەوە ئەو قوزەلقۆردە ئەیخوەی گشتی وە کۆڵ من تێتەو یا بەشکەم مامە پیرە بێتە سەرتا وە تێڵا چڵ و چێوە ناخوریە چکێ وردەی پیەو بێڵا شەو گاکە تێری خوارد و خەریکو کاوێژی ئەکرد کەر ناحمێ و بەش خوراویچ بەر خوەیەو ڕاوێژی ئەکرد بەش من بۆ ئەشێ وابێ ئەشێ هەر نەکەی چاکە ئەم هەوسارە نەبوایە تەختم ئەکرد ئاخوڕ گاکە گای سەرپەڕ وتی بە کەر مەناڵە شانازم بەوەی گۆشتم حەڵالە ئەتۆ دوای ئەوەی لە کار ئەکەوی ناتوانی ئیتر لەم گەوڕە بخەوی وێڵ تەکەن ئەڕۆی بۆئەو کەژ و کێوە وا تەنیا دڕک و داڵی ها پێوە خۆت و رۆڵەکەت ئەچن بە نۆرە ئەبن بە خۆراک ئەو گورگە بۆرە کەر ئەڵێ گا گیان گوێ بگرە کاکە من وێڵ کە چارەی دەرد خوەت پەیاکە گورگە هەر گورگە هەر وا فێر بووە ساڵە های ساڵە ئاوا تێر بووە ئەو هەر سک دڕەو هەر وا ئەزانێ وەک تۆ ناکەومە دەستی نەزانێ تۆ وا ئەزانی ئەو کابرا پیرە قژت دا تێرێ و ئەدا لێ گێرە بۆ وا ئەزانی تۆی خوەش گەرەکە دڵسۆزی توەو و دوژمن کەرەکە نەیژی نازانێ و نامۆیە کەرە من خاس ئەیناسم ئەوە بەشەرە هەتاکوو مابن لە دونیای ڕۆشن زاڵم و خوێن مژ بۆ خۆیان کۆشن لفەکەت یان برد دوێنێ یا پێرێ ئەو گۆشت حەڵاڵە تێغت بۆ تێرێ ++++++++++++++++++++++