شاعیر: ڕاژۆر کتێب: کورتە شیعرەکان سەرناو: جێگری تەنیاییت سەبارەت: ٢٤ سەرماوەزی ٢٧٢٥ - نووسین: ڕاژۆر بە داخەوە لێرە کەسێک لە ڕێگای خۆشەویستیدا هەرگیز چرایەک هەڵناکات بۆیە کە من بە جەستەی شەقار شەقار و دەست و پێ بریندارەوە هاتوومە بەر دەرگای دڵت و تکا دەکەم لە تەنیاییت بمکاتە جێگری خۆی و بۆ هەتایە لێرە بڕوات. ++++++++++++++++++++++