شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: پیری سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین بەساڵ داچوون هێندێک شێوەی کۆچ بۆ وڵاتێکی دیکەیە ئەگەر پێش ڕۆیشتن بۆ وڵاتە خۆت ساز کردبێت، لەوێش دڵگەش و دڵخۆش دەبی بە ساڵ داچویی پیشاندەری پتەوی مرۆڤە مرۆڤ لە دوای تەمەنێک هەوڵ و لە خزمەتی خوا دابوون هەنگاو دەنێتە قۆناغێک کە دەتوانێ لە هەل و هەڵکەوتی نوێی لە ڕێگای تەواو و گۆڕان و و بیر کردنەوەی دروست کەڵک وەرگرێ و پێگەی خۆی لە کۆمەڵگا و بنەماڵە قایم تر کات بە ساڵ داچوان جیهانێک لە ئەزمون و زانیاریان لەگەڵ خۆیان هەیە و دەتوانین بڵێن مێژوویێکن کە هەڵدەسوڕین ئەوان لە بڕیار دان و چارەسەری کێشەکان و پرسیارەکان، بە ئەزمون بوون و ڕۆژ بە ڕۆژ بە ئەزمونیانەوە زیاد دەبێت و ئەوان پڕ بەر و بۆ و پتەو تر دەکات هیچ کات لە بەساڵ داچوون دڵگران مەبن چۆن زۆر کەس فریای ئەو قۆناغەی ژیان ناکەوێت و نایبینێت بە ساڵ داچوان باغەوانی ئەو ژیانەن ئەوان بێ بەش لە کەڵک وەرگرتن لە میوەی ئەو باغە نەکەین لە بەساڵ داچوون دا مرۆڤ بە بیر و عاقڵ در دەبێت و ئەزموونەکانی خۆی دەدات بە بەرەی نوێ هەروەها ئەوان دەتوانن پیشاندەری ڕێگای ژیان بۆ گەنجەکان بن چۆن شێوەی دەریایێکی ئەزمون و مامۆستایێکی پڕ لە زانیارین تا ڕۆژی کۆتایی تەمەنیان با بیان پارێزین وەکوو پاراستنی خەزێنەیێکی پر بایخ رێزیان لێ بگرین و هیچ کات نەهێڵین هەست بە تەنیایی بکەن هەر ڕۆژ لە تەمەن کە تێپەڕ دەبێت بیرەوەریێک بە پەڕتووکی ژیانەوە زیاد و زۆر دەبێت پیرە پیاو و پیرە دایکان کوڕ و کچانی دوێنێن کە بە دڵگەشی لە ژێر باران هەنگاویان هەڵێنان و گەیشتنە لوتکەی تەمەن، تۆ ئەگەر توانی ڕۆیشتن لە داوێنی شاخت نەبێت، هیچ کات جوانی دیمەن لەسەر لوتکە نابینی بە ساڵ داچوان، چڕی ڕێگاو و کەند و کۆسپی زۆریان تێپەڕ کردوە و ئەوڕۆ لەسەر لوتکەی ژیان سەیری دورە دیمەن دەکەن کە زۆربەی گەنجان ناتوانن و نەیان توانیوە بی بینن ++++++++++++++++++++++