شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی براکوژی سەرناو: کوردستانیان هێند خۆشدەوێ... سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew کوردستانیان هێند خۆشدەوێ، ئەوا دەیکەن بە مەزارێک، تاکی نەبێ له جیهانا ئێمەشیان هێندە خۆشدەوێ، شادمان دەکەن بە فیدراڵی لە چوارچێوەی گۆڕستانا! خۆشیان وەکو دوو پاڵەوان، کە کەس نەما نەفرەت دەکەن لە خەنجەر و تیر و کەوان... بەیانی ئاشتی مۆر دەکەن؛ یەکیان دەبێ به مجێور، ئەوی تریان بە زێدەوان! ١٩٩٥ کۆرسۆ(فینلاند) ++++++++++++++++++++++