شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: بڵیندارین هاوار سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین پەلکەی قژی یار تەنافی دارم غەم، کەسەر، خەفەت لێم بوون بە یارم وەکوو مێروولە ماندوو و پڕ کارم کارم بە کەس نیە و زۆر بێ ئازارم بۆ خەڵک چرام ڕوو بە خۆم تارم وشەی بێگانە وێردی سەر زارم شێوەی هەوری ڕەش، ڕێژنە دەبارم لە جەوری ڕۆژگار زار و بێزارم قەت شاراوە نیم دیارن ئاکارم من غەریب ترین کەسی نێو شارم ڕوو بە ئاوێنە وەک گورگی هارم ڕوو بە کەسەکان بێ زمان و زارم بۆ بڕیاری ژیان چەوت و لاسارم لە ئاستی مەرگ سادە و ساکارم بۆ باسی تۆڵە بێ عەیب و عارم کپ و بێدەنگی بڵیندترین هاوارم ++++++++++++++++++++++