شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی براکوژی سەرناو: بەرکوڵی چاپی نوێ: بەشی سێهەم سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew لە کاتێکدا ئەم پێشەکییە دەنووسم، ئەنجامەکانی براکوژی لە بەر چاون و هۆیەکانیشی، بە تایبەتی سامانی مفت و دەسەڵاتی بێسنوور، وەک شیری لە کالان دەرکێشراو، هێشتا هەڕەشە لە گەلی کوردستان و یەکێیتی وڵاتەکەی دەکەن. براکوژی تاوانێکی هەرە گەورەیە بەرامبەر بە دۆزی ڕەوای نەتەوەکمان ئەنجام دراوە. دڵنیام نەوەکانی داهاتوو، پاکانە بۆ هەڵوێستی توندم دەکەن؛ کە ساڵانێکی دوور و درێژە باجەکەی بە زێدەوە دەدەم. با ئەم دیوانۆکەیە، دادگەیەکی مەعنەوی بێ بۆ بازرگانانی براکوژی، کە هیچ دادگەیەکی تریان نەبینی و پێشبینیش ناکرێ لەمەولا بیبینن! ٢٠٠٥/٥/٥ ــ هێلسنکی ++++++++++++++++++++++