شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: ژیانی تاڵ سەبارەت: بەهار ١٣٩٩ - نووسین: هێمن نیک بین له شارێکی پڕ لە مرۆڤ غەریبم و بێکەس ماوم لە گیژاوی چۆمی ژیان بە بێ هەناسە خنکاوم ئارەزوم ژیانێکی خۆش بوو بەڵام پووچ و بێ بەها بوو لەناو بوون و نەبونی ژین وەکوو داری پیر ڕوخاوم سارد و سڕم وەکو سەهۆڵ سپی و کڵوڵ وەکو بەفر جاری واشە وەکو خەڵوز ڕەش و لەت لەت و سوتاوم نە سەر بۆ لایێک دەسوڕێت نە دەست و لاقم دەجولێن لە سەر جێگا بێ دەنگ و گێژ ڕێک دەڵێی جەڵدە لێی داوم خەندە لە زاری من ونە و خۆشی تەواو لە من دوورە بەڵام بە چاووی پڕ فرمێسک هەزاران جار گریاوم تەمەن وەکوو ئاسکی سڵە لە دەستی راۆچی هەڵدێت بە پەنجەی ژیانی گورگی هار بریندار، خوێناوی و ڕووشاوم تاڵی سپی دانە دانە بوونە میوانی قژ و ڕیش بە بەنی مەینەت و حەسرەت تەقەڵ بە تەقەڵ چندراوم لە گەڕان و جیژن مەنعم، لە خۆشی دا کاڵ و کرچم بەڵام لە نیو خەفتان دا بەر و پشت باش برژاوم ++++++++++++++++++++++