شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: داری خودا بێدەنگە سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین داری تۆڵە لە دەستی خوداوەند دایە نە کەسێک دەیبینێ، نە هەواڵی لایە نە دیارە و نە دەنگێکی هەیە لەناکاو دێت وەکوو وشەی بایە لە شەوێکی بێ دەنگ دێتەوە بیری تۆ کاتێک کە مەراق لە نێو قورگی تۆ دایە دێتەوەی بیری تۆ کاتێک نا ئومێدی لە چوار گۆشەکەی یک لایە دێتەوە بیری تۆ کە شەوێک لە جگایێک بوی بە هۆی گریانێک، بوی بە هۆی دڵشکانێک بوی بە هۆی لە ناو چوون و سوتانێک ئەو دەمای نەتدەزانی کە خەفەت دەگرێ پێی ڕۆیشتنت و شەوێک لە جێگایک دەگرێ ڕێی هەناسەت ئەوجار و ئەتۆش بە ناچار، هەر چرکە سەت جار بۆ ئەوەی هەناسەکانت دەر بێ ڕێی گریانی گەرووت دەشکێنی ئەو کاتەیە کە تۆ دەزانی ئەو دارە داری دەستی خودایە گەر تۆ بە چیلکە لە کەسێک دەی نا حەق لەسەر سەرت ڕمب و کوتی تێڵایە ++++++++++++++++++++++