شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی براکوژی سەرناو: زەنگ سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew بۆ بێدەنگی، ئەی قەڵەمە دەنووکسوورە ئاتەشیەکەم؟ ! ئامان! پەنام هێنا بەرت قیژەیێ، تەکانێ، گوڕێ... با زەردەشتمان لە خەو ڕابێ، ئاهورامان سەر هەڵبڕێ... ئەمانە چین لەسەر ملمان هەڵتۆقیون؟ سەری مرۆن؟ یا ملیۆنان گوێ بەر قاشۆی چەند سیخوڕێ؟ ! ١٩٩٧/٦/٩ ستۆکهۆڵم ++++++++++++++++++++++