شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: بۆ پووشپەڕ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین بای ئەجەل هات و لەناکاو دەفتەری شێعری دڕیم تاکوو دوێنێ غونچە بووم ئەوڕۆ بە ناحەق هەڵوەریم دەستی تەقدیرم لەسەر ژین وا بە لاڕێ داچووە بۆنی خەردەل چووە هەناسەم سینگ و سیپەلکی بڕیم گێژەڵوکەی ئەو ژیانە بێ بەهانە هات و چوو لەتکە دەسمالێکی هێنا فرمێسکی چاوی سڕیم زامەکانی ئەو وڵاتە تۆ بلێ کەی بێنە سوێ بێ بەها بوو ئەو ژیانە ئەو بە مفت لێ کڕیم گیانی ئێمە بوو بە پوش و مانگی پووشپەڕ هاتە دەر دەنگی هاوارم لە ئاسمان من بە شێوەی پووش فڕیم خەڵک ڕژان و هەڵوەرین هەر وەکوو چێشکە و گەڵا باسی دارستانی هەست بکەم یاخۆ مۆنیم یا گڕیم بیر و مێشکم هەر لەسەر سەوداسەری ئاسودیەیم گێژ و مەنگی یێک هەواڵم چی بو هۆی هێڕ و وڕیم وا ڕژاوە بۆمبی گەل کووژ بەسەر بێ گوناحی گەل کارەسات بوو کە بەسەرهات بەسەر تێر و پڕیم دەستی بێزارکەر هات و ساویلکەییمی هەندراند کەس نەگەیشت بە فریام لە کاتی شڕ و دڕیم نێو ناخی گەرمی بوو جوان وەبیرمە گەرمیەکەی سۆزی ساردی وا لە ناکاو بۆیە هۆی شەختەی سڕیم نیشتیمان ماڵی سوتا بە ئاوری نەفرەت و قین بۆ منە کە وابەجێ ما نەهامەت، سەر بەقوڕیم بێکەسە ئامانج و ئاوات و نەزۆکیان کرد ئەوین پێی سەرکەوتنیان شکاندم سوتاندیان بەرزەفڕیم خوێن مژی دەورانە زەحاک خوێنی ویست بە بۆنی سیر تام و چێژی بو بە دووکەڵ ئالودە بو مرچ و مڕیم دەنگی زرمبەی بۆردومان کپی و بێدەنگی شکاند بە بێدەنگی گشت وڵاتان گەشەی کرد کەڕ و کڕیم سی و شەش ساڵ تێپەڕیوە زامەکەم هەر تازەیە چۆن لەبیر کەم درد و حەسرەت چۆن بەسەر بەرم چڕیم لە شاری تەنیای بێ تاوان سەد کەس قوربانی کران پووشپەڕ بووە مانگی غەمان لە ئاسوودەیی زڕیم ++++++++++++++++++++++