شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: وڵاتی چەتەکان سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ژیان له وڵاتی چەتەکان هەموو دەمێک بێ بەهایە ماندوو بوونت بێ وچانە حەسانەوت بێ سەودایە بۆ ڕاگرتنی دڵ و هەستت گوریسی ئەوین یک هەودایە تەمەن خەونێکی ئاڵۆزە شێوەی ووشەی وشکە بایە سارد و سڕن ژیان و ژین پێستی هەستت وەک پۆڵایە مناڵ کە لە دایک دەبێت بە خەفەتان دەکا کایە تامی ژیانت لێ دەگوڕێ تامی شێوەی قاوە و چایە هەر کەس هات قسێکت پێ دەڵێ تۆش بە ناچار دەڵێی وایە زۆر جار ڕێگاکەت دەگۆڕی هەنگاو شلن و لە دوات نایە ژیانێک کە دەبا خۆش با تێ دابا مۆسیقا و نایە دەبێتە سەرسامی و هێڕی شێتت دەکا لەو هەوایە بڵیند و نەوی و شەپۆلاوی کاتی تۆفان نێو دەریایە منیش بەلەمێکی تەنیا و تەنیا هاورێکەم خودایە ++++++++++++++++++++++