شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو
کتێب: دیوانی براکوژی
سەرناو: باڵندەیەک بووم شەکەت و تەنیا
سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

باڵندەیەک بووم شەکەت و تەنیا
باڵێکم کۆچ بوو، باڵێک ڕاپەڕین
نەمردم، جارێک گەیشتمە قۆناخ
دوای هەزاران جار کەوتن و فڕین. 
باڵێکم دا بەم، باڵێکم دا بەو... .
دوای سەفەری دوور بردمیەوە خەو
بەیانی هەڵسام، 
دەست شەتەکدراو
پێ شەتەکدراو
دەم شەتەکدراو
بە زیندوویەتی، ئاوەڕووتکرا... 
چەمی ئومێدم بوو بە ئاوەڕۆ
ئاڵای شەکاوەم بوو بە دوو پەڕۆ!

++++++++++++++++++++++