شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: باش نیم سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین باش نیم چونکا... پڕ بە دڵ لە ژیان دڵ پڕم پێش پیری لە گەنجی قڕم جەستە ماندوو مێشک گێژاوی خەیاڵات دڵ شێوەی بێژنگ کون کونە ئای لەو چیڕۆکە پڕ لە زامە وەمزانی تەمەن بۆ ژیانە بەڵام ژان بوو گشت تەمەنم ئەی لەو مەودایە ژینە کە بێ بەها بە فیڕۆ چوو لەو وڵاتە هەوێنی ژیان، مردنە وڵامی دەنگ، بێدەنگ بوونە گلەیی بکەی بۆ گۆڕ چوونە پێم بڵێن بۆ کوێ هەنگاو بنێم؟ پرسیارم لە کێ بپرسم؟ مناڵان وەڕەز و بێزار گەنج لە داهاتویان بێزار بە ساڵ داچوو لە خۆی بێزار مافی ژن خەونێکی زڕە پیاوسالاری ئاڵای لەسەر لووتکە هەڵدا کچ نیوە بەش و بێ بەشە کوڕ لە ئەوین چارە ڕەشە بۆ درێژە پێ دان بە ژیان بۆ پاروێک نان ڕوو لە شاخە دەنگی فیشەک و وشەی با هەڕەشە بۆ سەر گیانیەتی ئاخ بۆ بێ بەشی ئاواتەکانی لاوی ئاخ بۆ هەتیوی دڵخۆشی و بەختەوەری هەوری ڕەشی زوڵم لە ئاسمان دەخولێتەوە زاڵمان جلی هاوڕێی لەبەر دەکەن خەفەت خواردن سێ جەمەیە سفرەی خوان لە نان بەتاڵ بۆ دەبێ ڕووت و برسی بم بەڵام تێر بم لە زیندو بوون بەخت دەرگای لێ داخراوە ئای مەرگ لە کوێی ژیان کوشتمی ژیان لەو وڵاتە بۆ نان کوشتمی ++++++++++++++++++++++